سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەفتەی نمایشی فیلمی سینەمایی لە كفری

هەفتەی نمایشی فیلمی سینەمایی لە كفری

لەدووەم هەفتەی نمایشی فیلمی سینەمایی كە سەرپەرشتیارانی فیلم هاوس لە شاری كفری ئەنجامی دەدەن، دوو كورتە فیلم بەناونیشانی (نان) لە سیناریۆو دەرهێنانی (مستەفا الجنابی)و فیلمی (تەنهایی) لەسیناریۆو دەرهێنانی (عەبدوالخالق جەودەت) نمایشكرا.
سەبارەت بە چالاكی و بەرنامەی كاری فیلم هاوس لە شاری كفری، دلاوەر نوری ئەحمەد سەرپەرشتیاری ئەم پرۆژەیە بەكوردستانی نوێی وت: پرۆژەی نمایشی فیلمی سینەمایی لە هۆڵی فیلم هاوس لەكفری لەچوارچێوەی ئەو رێكەوتنەیە لەگەڵ دەرهێنەری بە توانا كاك ناسر حەسەن كە هەر فیلمێك لە فیلم هاوسی هەولێر نمایشبكرێت ڕەوانەی دەكەن و ئێمەش لێرە نمایشی دەکەین بۆ بینەرانی شاری كفری.
وتیشی: ئەم بەرنامەیە درێژخایەنەو ئامانجیشمان لەم پرۆژەیە ئەوەیە هەموو شەوانی هەینییەک فیلمێك نمایشبكرێت و هەوڵددەین جارێكی تر كەلتوری سینەما لەم شارە زیندوو بكەینەوەو هەوادارانی سینەما بگەڕێنینەوە بۆ نێو هۆڵەكانی سینەما، ئێستاش پەیوەندییەكی باشمان دروستكردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی/ بەشی سینەما، ئەوانیش فیلممان بۆ دەنێرن، هەوەها پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ چەند دەرهێنەرێكی سینەمایی تاكو ئەوانیش هاوكارمان بن و فیلممان بۆ بنێرن و لێرە نمایشی بكەین و جارێكی تر لەشاری كفری جموجۆڵێكی هونەری زیندوو ببێتەوە.

رەفعەت محەمەد

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌مانچه‌کەی «ڤانكوخ»فرۆشرا

ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی «ڤانكوخ» خۆی پێ كوشت فرۆشرا ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی کە ...