سەرەکی » راپۆرت » ئه‌و ژنانه‌ی‌ ره‌وتی‌ رۆژئاوایان گۆڕی‌ و بوونه‌ نموونه‌ بۆ كچانی‌ گه‌نج

ئه‌و ژنانه‌ی‌ ڕه‌ وتی‌ ڕۆژئاوایان گۆڕی‌ و بوونه‌ نموونه‌ بۆ كچانی‌ گه‌نج

ئه‌و ژنانه‌ی‌ ره‌وتی‌ رۆژئاوایان گۆڕی‌ و بوونه‌ نموونه‌ بۆ كچانی‌ گه‌نج

وه‌رگێرانی‌ _ هانا شوان

ڕێگری‌ و كۆسپه‌كانی‌ به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌بواری‌ ڕاگه‌یاندندا كارده‌كه‌ن زۆرن ، تا ڕاده‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌كاری‌ پڕ له‌ هیلاكی‌ ناسراوه‌،زۆرێك له‌ پیاوان گه‌یشتنیان به‌ پله‌ باڵاكان به‌ مه‌حاڵ ده‌زانن ژنانیش دوو هێنده‌ی‌ پیاوان ڕووبه‌ڕووی‌ كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ له‌پۆسته‌ باڵاكانی‌ ڕاگه‌یاندندا ژنان كه‌من ، ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژئاواش، به‌ڵام ژنانێكیش هه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕوو بونه‌ته‌وه‌و ئاڕاسته‌ی‌ كاركردنه‌كه‌یان گۆڕی‌ و بوونه‌ نموونه‌ بۆئه‌وانه‌ی‌ دوای‌ خۆیان.
ژنان به‌رده‌وامن سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و ڕێگریانه‌ی‌ كه‌به‌شێكیان په‌یوه‌ندیدار نین به‌كاری‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بۆ نموونه‌ به‌رهه‌ڵستی‌ پیاوان بۆ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی‌ ژنان له‌بواره‌كه‌دا كه‌پێیان وایه‌ ئه‌و بواره‌ ته‌نها هی‌ پیاوانه‌ ، ئه‌و ڕێگریانه‌ی‌ خێزان بۆ كچانی‌ گه‌نج دروستی‌ ده‌كه‌ن ، كه‌میی یاخود نه‌بوونی‌ ئه‌و ڕاهێنانانه‌پیشه‌ییانه‌ی‌ بۆ ژنان پێویستن ،سه‌عاتی‌ درێژی‌ كار و نه‌بوونی‌ دڵنیایی‌ له‌هه‌ندێك شوێنی‌ كاركردن ، هه‌ندێك جار ناچاربوون به‌سه‌فه‌ر كردن، ژنان هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووی‌ گێچه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌، ژنان له‌م بواره‌دا پێویستیان به‌ ئیراده‌یه‌كی‌ به‌هێز هه‌یه‌ بۆ كاركردن و ئه‌و جیاكاریه‌ی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ پیاوان ده‌كرێت له‌وانه‌ نه‌ناردنی‌ ژنان بۆ ڕووداو و شه‌ڕه‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌بواری‌ سیاسی‌ و هه‌ندێك جاریش نایه‌كسانی‌ له‌ مووچه‌دا
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌مانه‌ ژنان به‌ درێژایی‌ چه‌ندین ساڵ سه‌لماندوویانه‌ له‌پیاوان باشترن له‌هه‌ندێك بواردا به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی بنكۆڵكاری‌ و به‌دواداچوونی‌ وورد دا ، ژنان له‌ كاركردنه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌ڕۆن چه‌مكه‌كان بگۆڕن و سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌زگاكان بكه‌ن و بواره‌كه‌ كراوه‌تره‌ به‌تایبه‌ت كه‌له‌یاسادا یه‌كسانن و گه‌یشتن به‌ره‌و لوتكه‌ هێنده‌ی‌ جاران پڕ له‌ ڕێگری‌ نییه‌.
له‌پشتی‌ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌وه‌ ده‌سته‌بژێرێك ژن هه‌ن كه‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و ئاڕاسته‌كانیان گۆڕی‌،شه‌ش ژن كه‌ سیانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و سیانیان زیندوون له‌و ژنانه‌ن كه‌ نموونه‌ی‌ پڕ له‌ بوێرین بۆ كار كردن.

دوروپی لانغ
یه‌كێكه‌ له‌و ژنانه‌ی‌ له‌ ساڵانی‌ سیه‌كاندا ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ به‌ڵگه‌نامه‌یی‌ دامه‌زراند،دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانكۆی‌ كۆڵۆمبیای‌ ته‌واو كۆرد له‌ نیو یۆركه‌وه‌ چووه‌ سانفرانسیسكۆ له‌ ده‌زگایه‌كدا كاری‌ وێنه‌گری‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌كرد له‌گه‌ڵ دروستبوونی‌ قه‌یرانی‌ ئابووری‌ كامێرای‌ له‌ ستۆدیۆوه‌ برده‌ ده‌ره‌وه‌و وێنه‌ی‌ هه‌ژاری‌ و برسێتی‌ ده‌گرت ، لانغ زۆرێك له‌ چه‌مكه‌كانی‌ گۆڕی‌ وبه‌شداربوو له‌ باشكردنی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی‌ كه‌ تێیدا ده‌ژی‌.

بابس سیمبسون
سیمبسون له‌م ساڵانه‌ی‌ دوایدا كۆچی‌ دوایی كر د به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ (فوغ) بوو كه‌ده‌زگایه‌كی‌ به‌ ناوبانگه‌ له‌بواری‌ جل و به‌رگ، سیمبسون له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ ناودار دا كاری‌ كردووه‌ و هاوكار بووه‌ بۆ چۆنێتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ل و به‌رگه‌كانیان له‌وانه‌ مارلین مۆنرۆ و ڕاپۆرتی‌ وێنه‌یی‌ له‌گه‌ڵ نووسه‌ر ئارنست هه‌منگوای‌ هه‌یه‌.
سیمبسون ژیانێكی‌ خۆش و ئاسووده‌ی‌ هه‌بوو له‌ بوستن له‌ ئه‌مریكا و ساڵی‌ 1936 هاوسه‌رگیری‌ كردوه‌وه‌و دوای‌ حه‌وت ساڵ جیا بوه‌وه‌و ڕووی‌ كرده‌ بواری‌ ڕاگه‌یاندن و له‌گه‌ڵ تیمی‌ (فوغ) كاری ده‌كرد له‌ 1942 هه‌تا 1972 ((فوغ) گۆڤارێكی‌ به‌ناوبانگی‌ تایبه‌ته‌ به‌ بواری‌ دیزاینی‌ جل و به‌رگ و تائه‌مرۆ له‌پر خوێنه‌رترین گۆڤاره‌كانه‌) ، ساڵی‌ 1972 سیمبسون ده‌چێته‌ گۆڤاری‌ (ماڵ و باخچه‌) و له‌و گۆڤاره‌ وه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر باشكردنی‌ ڕێكخستنی‌ ماڵ و باخچه‌كان ، ساڵی‌ 2012 فلمێكی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر ده‌زگای‌ فوغ بڵاو كرایه‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سمیبسون ژنێكی‌ به‌توانایه‌ نه‌ هه‌بوه‌و نه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

سیلڤیا تشیس
له‌ حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو یه‌كێك بوو له‌ ژنه‌ پێشه‌نگه‌كان كه‌له‌ ته‌له‌فزیۆن كاری‌ كردووه‌ و دوای‌ ڕووماڵكردن چه‌ند به‌رنامه‌یه‌گی‌ پڕ بینه‌ریشی‌ هه‌بووه‌ ، بابه‌تی‌ زۆر هه‌ستیاری‌ وه‌ك گێچه‌ڵ ، ئالووده‌بون ، كێشه‌ی‌ هندیه‌ سوره‌كان له‌ ئه‌مریكا ، و چه‌ند پێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ژنانیشی‌ دامه‌زراندووه‌ .

ئۆپرا
ئۆپرا به‌ شازاده‌ی‌ میدیا ناو ده‌برێت له‌ ویلایه‌تی‌ میسسپی‌ له‌دایك بووه‌ ئازرای‌ هه‌ژاری‌ و ده‌ستدرێژی‌ چه‌شتووه‌ ، پاش ماوه‌یه‌كی‌ درێژ له‌ كاری‌ میدیایی‌ ، دكتۆرای‌ فه‌خری‌ له‌زانكۆی‌ هارڤارد و میدالیای‌ ئازادی‌ پێبه‌خشراوه‌.

ئاریانا هافینگتون
به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك یۆنانییه‌ و هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ مایكڵ هافینگتۆن ده‌كات و گروپی‌ (هافینگتۆن پۆست ) داده‌مه‌زرێنن و سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن و ساڵی‌ 2016 ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند سه‌ر له‌نوێ‌ كۆمپانیایه‌كی‌ نوێ‌ داده‌مه‌زرێنێت به‌ ناوی‌ (سرایف گلو بال) كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ ڕاگه‌یاندنه‌و گرنگی‌ به‌ شێوازی‌ ژیان ده‌دات.
ئاریانا هانده‌ری‌ سه‌ر سه‌ختی‌ ژنان بووه‌ بۆ چوونه‌ نێو بواری‌ ڕاگه‌یاندن به‌ڵام هاوسۆزی‌ بزووتنه‌وه‌كانی‌ ژنان نه‌بووه‌.

جیل ئه‌برامسۆن
ساڵی‌ 2011 تا 2014 سه‌رنووسه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ بوناو بانگی‌ نیو یۆرك تایمز بووه‌ كه‌مێژووی‌ 160 ساڵه‌ی‌ هه‌یه‌ ، ساڵی‌ 1997 وه‌ك به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ واشنتۆنی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ كاری‌ كردووه‌و دواتر بوه‌ته‌ سه‌رنووسه‌ر
خاوه‌نی‌ پله‌به‌ندی‌ پێنجه‌مه‌ له‌ لیستی‌ گۆڤاری‌ (فۆڕبس) بۆ ئه‌و ژنانه‌ی‌ كاریگه‌رترینن له‌ بواری‌ ڕاگه‌یاندن
ئه‌مساڵ كتێبی‌ (بازرگانانی‌ ڕاستی‌) بڵاوكرده‌وه‌ سه‌بارت به‌ هه‌واڵی‌ ناڕاست كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاوپیشه‌كانی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ توندیان لێگرت ، به‌ڵام دۆناڵد ترامپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ستایشی‌ كرد.
جیل ده‌رچووی‌ زانكۆی‌ هارڤارده‌و ژنێكی‌ چالاكه‌ له‌ بواری‌ ڕاگه‌یاندن و نمونه‌ی‌ ژنێكی‌ هاوچه‌رخه‌ له‌ بواری‌ ڕاگه‌یاندن ئه‌گه‌رچی‌ سوودمه‌ند بووه‌ له‌ زۆر له‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ به‌سه‌ر بارو دۆخی‌ ژنانی‌ ڕاگه‌یاندكاردا هاتووه‌ له‌ ئه‌مریكا.

ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەوڵەكانی ژاپۆن بۆ نێوەندگیریی..

هەوڵەكانی ژاپۆن بۆ نێوەندگیریی لە نێوان ئێران و ئەمریكادا رەوتەكان- ...