سەرەکی » ئابووری » پڕۆژەی دووسایدی رێگای (كەلار – دەربەندیخان) دەستپێدەكات

بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی

پڕۆژەی دووسایدی رێگای (كەلار – دەربەندیخان) دەستپێدەكات

یادگار عەلی

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دەڵێت: «بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەنزیكترین كاتدا پڕۆژەی دووساید كردنی رێگای سەرەكی (كەلار – دەربەندیخان) دەستپێدەكاتەوە»، لەكەلاریش؛ هەردوو پڕۆژەی دروستكردنی سایلۆی كەلار و پڕۆژەی گەشتیاری دەروازەی باكووری شارەكە بەسەردەكاتەوە.

بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەكە تەرخان دەكرێت‌
لەمیانی بەسەركردنەوەی پڕۆژەی دروستكردنی سایلۆ لەگەرمیان، سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە كوردستانی نوێی وت: «پاش ئەوەی بەهۆی قەیرانی دارییەوە كاركردن لە بەشی دووەم‌و سێیەمی پڕۆژەی دوو سایدكردنی رێگای (كەلار – دەربەندیخان) وەستا، خۆشبەختانە بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەكە تەرخان دەكرێت‌و لە نزیكترین كاتدا كاركردن تێیدا دەستپێدەكاتەوەو تەواودەكرێت».
وتیشی: «ئەو رێگەیە بەهۆی یەكسایدی‌و خراپبونیەوە كێشەی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروستكردوە، بە دووسایدكردنی خزمەتێكی گەورە بە هاووڵاتیانی هەرێم بە گشتی‌و گەرمیان بە تایبەتی دەكات».

پڕۆژەیەكی گەورەو ستراتیژییە
هەر لەمیانی بەسەركردنەوەی (پڕۆژەی سایلۆی كەلار) لە سنوری گوندی بەرلوت، سەڵاح كوێخا رایگەیاند: دروستكردنی سایلۆ پڕۆژەیەكی گەورەو ستراتیژییە، خزمەتێكی گەورە بە جووتیاران‌و هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی گەرمیان‌و دەوروبەری دەكات‌و رۆڵێكی گەورە دەبینێت لە گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ لە سنورەكەدا.
لەبارەی پڕۆژەكەشەوە، سەلام حەمید ئەندازیاری پڕۆژەی سایلۆی كەلار، بە كوردستانی نوێی راگەیاند، سەرجەم پێداویستییەكانی پڕۆژەكە لەسەر رووبەری (70) دۆنم زەوی بە بڕی نزیكەی (20) ملیار دینار دروست دەكرێت‌و توانای هەڵگرتنی (40) هەزار تۆن گەنمی هەیە.

پڕۆژەی گەشتیاریی دەروازەی كەلار
لەلایەكی ترەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پڕۆژەی گەشتیاری دەروازەی كەلاری بەسەركردەوە كە دەكەوێتە سنووری گوندی (بەرلوت – باكوری شاری كەلار) و خۆی دەبینێتەوە لە: (گۆڕەپانی بۆنەو ئاهەنگ، سەوزایی، تاڤگەی ئاو، كافتریا، چێشتخانەو شوێنی راوەستانی ئۆتۆمبێل). ئەو پڕۆژەیەی بواری گەشتوگوزار لەلایەن حكومەت و بەبڕی یەك ملیار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی گەشتیاری لەسەر روبەری شەش دۆنم زەوی دروست دەكرێت‌و دواتر بەڕێوەبردنەكەی بە كەرتی تایبەت دەسپێردرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵەبانی: چارەسەری دەروونیی قوربانیانی شەڕی داعش زۆر گرنگ ‌و پێویستە

قوباد تاڵەبانی، جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگیدان‌و بەهێزكردنی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان‌و ...