سەرەکی » ئابووری » ״پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ناوەستێت״

״پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ناوەستێت״

یەکەی ئابووری

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەکو بەشێک لە عیراق پابەند دەبێت بەو بڕیارانەی کە لەلایەن حکومەتی عراقەوە دەردەچێت، سەبارەت بەو سزا ئابوورییەی وەکو فێسی سێیەم، ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی، ئەوا هەرکاتێک لە حکومەتی عیراق هەر بڕیارێک دەربچێت ئەوا هەرێم پابەندی بڕیارەکە دەبێت، ئەو کاتەش ئێمە بەپێی ئەو بڕیارە مۆڵەت نادەین بە بازرگانەکان بۆ هاوردەو هەناردەکردنی ئەو ماددانەی کە قەدەغەکراون لەلایەن حکومەتی عیراقەوە.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ، نەوزاد ئەدهەم وتی: «ئەو شتانەی کە هاوردە دەکرێن شتی کەمن بۆ نموونە پێستە یان هاڕاوەی پلاستیک، یان هەندێک جۆری کانزا هەیە کە دەچێتە ئێران بۆ نموونە پاتری ئۆتۆمبێل، بەڵام بە گشتی شتێکی وا نییە کە جێی تیڕامان بێت، بەڵکو زیاتر سەوزەو میوەو هەندێک جۆری کارەباییات هاوردە دەکرێت».
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە سستبوون یان راگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران وتی: «پەیوەندی بازرگانی ناوەستێت، ئەو بابەتانەی لە ئێرانەوە دێن پەیوەست نین بە ئابلۆقەی ئابووری و بە پێچەوانەوە ئێران لە هەندێک مەواد رێگا نادات کە هاوردەی هەرێم بکرێت لەبەر دۆخی ناوخۆ و هەندێک پیشەسازی هەیە کە مەوادی سەرەتایی رێگاپێدراو نییە، هەناردەی وڵاتان بکرێت و هەر بۆیە ئێستا بازرگانان زیاتر رووی بازرگانییان بۆ وڵاتانی دیکەی وەک تورکیا، سوریاو ئوردن وەرگێڕاوە».
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی جەختیشی لەوەکردەوە کە بڕیارەکەی ئەمریکا کاریگەی نابێت لەسەر سێکتەری ئابووری هەرێمی کوردستان بە هۆکاری ئەوەی کە ئەو کەلوپەل و کاڵایانەی کە مامەڵەی بازرگانییان لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان پێوە دەکرێت لە چوارچێوەی لیستی ئابلۆقەکانی ئەمریکادا نییە بۆسەر ئێران و وتی:«دڵنیاتان دەکەیەنەوە کە ئابووری هەرێمی کوردستان جێگیرەو بڕیارەکانی ئەمریکا هیچ کاریگەری نابێت لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان».
نەوزاد ئەدهەم باسی لەوەشکرد کە تورکیا بە پلە یەک دێت بۆ زۆری قەبارەی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وتی:«ئەو وڵاتەی کە زۆرترین قەبارەی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە، بێگومان بە پلەی یەکەم تورکیایە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە رێگای تورکیاوە ساڵانە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلارەو لەڕێگای ئێرانەوە شەش ملیار دۆلارە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

(%32) كاره‌كانی پڕۆژەی سایلۆی كه‌لار ته‌واو بووه‌

یەکەی ئابووری جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پڕۆژەی سایلۆی کەلاری بەسەرکردەوە. ...