سەرەکی » زانست » گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

ده‌ركه‌وته‌كانی

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا به‌ هۆی چالاكی مرۆڤه‌ وه‌ له‌ زیاتر به‌كارهێنانی ووزه‌ بوه‌ته‌هۆی به‌ رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای ،كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵۆكی جه‌ مسه‌ره‌كانی زه‌ ویه كه‌ هاوسه‌نگی ئاوهه‌ وا ئه‌ گۆڕێ به‌جۆرێ كه‌ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی ده‌ریاكان وه‌ بوونی لافاو وه‌ وشكایی زیاترو زیاتر ئه‌ بێته‌ دیارده‌ له‌ شوێنه‌ جیا جیاكانی جیهان.
گۆڕان له‌ ئاوو هه‌ وا كه‌ ئه‌ بێته‌ هۆی گۆڕان له‌ سسته‌ می ژینگه‌ یی ecosystem په‌ یوه‌ندی راسته‌ و خۆی هه یه‌ له‌سه‌ر ژیانی زینده‌وه‌ران وه‌ له‌ ناوچوونی biodiversity /هه‌ مه‌ جۆری ژیانی وه‌ كاریگه‌ر ی ئه‌ بئ له‌ سه‌ ر ته‌ ندروستی كۆمه‌ڵ ، چوونكه‌ له‌ ناوچوونی ژینگه‌ ی هه‌ مه‌ جۆری واته‌ له‌ناوچوونی چه‌نده‌ها جۆری روه‌ك وزینده‌وه‌رانه‌ كه‌ ئه مه‌ ش زیان و كا ره‌ ساتی لێ ئه‌ كه‌ وێته‌ وه‌ له‌ سه‌ رهه موو ئاستێ. به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی ده‌ریاكان وه‌ بوونی لافاو به‌ هۆی گۆڕانی ئاوو هه‌ واوه‌ چه‌ نده‌ها شار ی گه‌ وره‌و بچووك له‌ شوێنی جیا جیای جیهان له‌ ژێرهه‌ره‌ شه‌ ی به‌ ژێر ئاو كه‌ تنن . به‌ هه‌ مان جۆر،دیارده‌ ی بێ بارانی وووشكایی له‌ زۆرشوێنی جیهان بوونه‌ته‌ هه‌ ره‌ شه‌ ی جددی وه‌ راستی له‌ سه‌ ر مانه‌ وه‌ی خه‌ ڵك له‌ شوێنی مێژوویی خۆیان وه‌ ناچار به‌ كۆچ كردن ئه‌ بن ، چوونكه‌ نه‌ ك هه‌رناتوانن به‌ رده‌ وامی به‌ ژیانی ئابووری بده‌ن له‌ ڕێگه‌ ی به‌رهه‌م هێنانی به‌ روبوومه‌ كشتووكاڵیه‌ كان وبه‌ خێوكردنی ئاژه‌ڵ داریه‌ وه‌ ،به‌ ڵكوو هه‌ تا ناتوانن ئاوی پێویست فه‌ راهه‌ م بكه‌ن بۆ خواردنه‌ وه‌ بۆیه‌ ناچار ئه‌ بن كۆچ بكه‌ ن بۆ شوێن وناوچه‌ یه‌ كی ترله‌ ناو خۆی وڵات یا هه‌ تا كۆچ بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری نیشتیمانیان ،وه‌ ك ئێستا رۆژانه‌ له‌ هه‌ واڵه‌ كا نه‌ وه‌ ئه‌ بیستین ، كه‌ چۆن خه‌ ڵك به‌ ناو ده‌ریاو بیابا نه‌ كانا له‌ حاڵی كۆچ دان.
دروست بوونی كۆچی به‌ كۆمه‌ ڵ له‌ هه‌ رشوێنێ بۆشوێنێكی ترله‌ ناو هه‌ روه‌ ڵاتێ یا له‌ وڵات وكیشوه‌ رێكه‌ وه‌ بۆ وڵات وكیشوه‌ رێكی تر نا ئارامی سیاسی ،كۆمه‌ ڵایه‌تی وه‌ كێشه‌ ی ئا بووری وه‌ دیمۆ گرافی لێ ئه‌ كه‌ وێته‌ وه‌ كه‌ هه‌ موو ئه‌ مانه‌ له‌ ئه‌ نجاما ئه‌ شێ ببنه‌ هه‌ڕه‌ شه‌ بۆ سه‌ رئاشتی .
له‌ م شوێنانه‌ ی كه‌ به‌ هه‌ رهۆیه‌ ك بێ گرفتاری هه‌ ژاری و خراپی سسته‌ می به‌ ڕێوه‌ بردنیان هه‌ یه‌ وه‌ك وه‌ڵاتانی جیهانی سێ ،گۆڕان كاریه‌ كانی ئاوو هه‌ وا زیاترو زیاتر كاریگه‌ ری نه‌ رێنیان ئه‌ بێ له‌ سه‌ر هه‌ موو كایه‌ كانی ژیانبه‌ تایبه‌ت له‌ سه‌رئاسایشی خۆراك.
له‌ به‌رئه‌ وه‌ ، بۆ ئه‌ وه‌ ی پارێزگاری له‌ به‌رهه‌ م هێنانی كشتووكاڵ وه‌ ئه‌ مجار ئا سایشی خۆراك بكرێ وه‌ك مه‌ رجی سه‌ ره‌ كی بۆ به‌ رده‌ وامی ژیان پێویسته‌ هه‌موولایه‌ نه‌ په‌ یوه‌نداره‌كان له‌ باڵاترین ئاستا به‌ هاوبه‌ شی نه‌خشه‌ ی كا ردابنرێ بۆ ماوه‌ی كورت وه‌ درێژخایه‌ن له‌ بواری:
-سیاسه‌تی ئاو: واته‌ به‌ كارهێنان ،هه‌ ڵ گرتن وه‌ به‌ رێوه‌ بردنی ئاوهه‌م له‌ سه‌ ر ئاستی نیشتیمانی وه‌ هه‌ م له‌ سه‌ر ئاستی ههه‌ ر ناوچه‌ یه‌ك به‌ له‌ به‌رچاو گرتنی ڕه‌هه‌ ندی ژینگه‌یی ،ئابووری وه‌ ته‌ ندروستی كۆمه‌ڵ ،وه‌ هه‌ روه‌ ها به‌ كارهێنانی سسته‌ می ئاودێری مۆدێرن تا ڕێگری بكرێ هه‌ تا له‌ كه‌ م ترین به‌ فیڕۆدانی ئاو.
-به‌ رده‌ وامی له‌به‌رهه‌م هێنانی به‌رو بوومی كشتووكاڵی له‌ سه‌ ر ئاستی نیشتیمانی :
له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئاووهه‌ وا وه‌ ئه‌ م گۆڕان كاریانه‌ی له‌ گه‌ ڵیا رووئه‌ ده‌ن وه‌ ك دیارده‌ی روودانی لافاو وه‌ وشكایی ، گۆڕان كاری له‌ سه‌ر ژینگه‌ ، كات وه‌ وه‌رزی رواندن، گه‌ شه‌ ، دره‌و وه‌ هه‌ ڵ گرتنی به‌روبوومه‌ كشتووكاڵیه‌ كان روو ئه‌ دات له‌ به‌ر ئه‌ وه‌ پێویسته‌:
A-جێگره‌وه‌ ئا ما ده‌ بكرێ بۆ ئه‌ م به‌ روبومانه‌ی كه‌ به‌ هۆی گۆڕانی ئاوو هه‌ واوه‌ وه‌ گۆڕان له‌ ژینگه‌ ی گه‌ شه‌ ییدا ڕوو ئه‌ دات و ناتوانرێ به‌ رهه‌م بێن ئه‌ مه‌ ش له‌ ڕێگه‌ی ناساندنی جۆری تازه‌ی به‌ رو بوومی كێڵگه‌ یی یا جۆری تازه‌ له‌ هه‌ مان ڕووه‌ككه‌ توانایی به‌ رگری هه‌ ل و مه‌ رجی ژینگه‌ ی تازه‌بكات.
B-ئاڕاسته‌ كردنی سیاسه‌ت ،توێژینه‌ وه‌ وه‌به‌ رێوه‌ بردن له‌به‌ رهه‌م هێنانی كشتووكه‌ڵ به‌ ئاڕاسته‌ ی پێوویستی و گونجان له‌ گه‌ ڵ ژینگه‌ ی ئاوو هه وا.
له‌گه‌ڵ زیاترگۆڕانكاریه‌كان له‌ ئاوو هه‌وادا ئه‌شێ نه‌ توانرێ به‌ رده‌ وام وه‌ ك هه‌ میشه‌ ته‌ نها له‌ شوێنێكی دیاری كراوا به‌ روبوومێكی دیاری كراو به‌رهه‌ م بێ، بۆیه‌ ئه‌ شێ كه‌ له‌ داهاتوودا به‌ رهه‌ م هێنانی كشتووكاڵ له‌ سه‌ ر بنه‌ مای مۆبایل بێ كه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ش دیسان سیاسه‌ت، ڕوانگه‌، ئامراز، كه‌ره‌سه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ رایه‌ تی تازه‌ پێووسته‌ .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌بێت یاساكانی ژینگه‌ چۆن بێت تا بچه‌سپێت؟

(به‌شی حەوتەم و کۆتایی ) وه‌ك له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌دا ...