سەرەکی » کەلتوور » ناسیۆنالیزمی کوردی: رەگوڕیشەکانی چین؟

ناسیۆنالیزمی کوردی: رەگوڕیشەکانی چین؟

ژێگەر حەسەن
زانکۆی ئۆنتاریۆی رۆژئاوا- کەنەدا
لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

تێگەیشتن لە ناسیۆنالیزمی کوردی لە روانگەی سەرەتاییناسیی «نەرمەوە»

بەدڵنیاییەوە کورد دەتوانن بڵێن کە رەگوڕیشەیان کۆنە و تێبینیی کولتوور و زمان و نیشتمانێکی کورد کراوە لە سەدەی حەوتەمەوە. زمانی کوردیش دیالێکتی جۆراوجۆری تێدایە بەڵام لێکچوون و یەکگرتنی بنەڕتیی هەیە لە زمانی کوردیدا (Minorsky in Van Bruinessen 1994). حەسەنپوور لە کتێبە ناوازەکەیدا لەسەر زمانی کوردی داکۆکی لەسەر ئەوە دەکات کەوا زمانی کوردیی نووسراو لە سەدەکانی پانزە و شانزەدا گەشەی کردووە، لا کاتێکدا کە زمانی عەرەبی و فارسی باڵادەست بوون (455 : Hassanpour 1992). بێجگە لەوەش، کوردەکان کولتوور و فەرهەنگێکی خۆیان ئەزموون دەکەن، لە نێویدا جلوبەرگ و خواردن و موزیک و پراکتیزە کۆمەڵایەتییەکان، کە لەوەی دەراوسێکانیان جیاوازە. یەکەمجار خانی گوزارشی لەم جیاوازییە کولتووری و زمانەوانی کردووە بۆ تیشک خستنە سەر بوونی ناسنامەیەکی کوردی، لەگەڵ ئەوەشدا کە بەتەواوی ساغنەبووەتەوە. کۆتایی دەوڵەتی عوسمانی رۆڵی هەبوو لە یەکخستن و شکڵگرتنی ناسیۆنالیزمی کورد لەسەر کۆڵەکەی هەردوک کولتوور و زمانی کوردیی کۆن. سەرەڕای ئەوەی کە کورد، بە پێی تێگەیشتن و چەمکی مۆدێرنیزم هەستی نەتەوە و ناسیۆنالیزمی نیە بەڵام چەندین سەدەیە رەگەز و ئیتنیکی کورد هەیە و بێجگە لەوەش خەڵکی کورد لە سەر «خاک و نیشتمانی» ئێستای خۆیان دەژین و ئەزموونی کولتوور و زمانی هاوبەشی خۆی دەکات بە شێوەیەکی جیاواز لە گرووپ و کۆمەڵە دەراوسێکانی لە سەدەی حەوتەمەوە (Hassanpour 1992، McDowall 2004).
سەرەتاییناسیی «نەرم» بیر و بۆچوونیکی سوودبەخش دەڕەخسێنێت بۆ تێگەیشتن لە مەسەلەی کورد. چەمک و تێگەیشتنی سمیس بۆ ئیتنی بەتایبەتی سوودبەخش و گونجاوە لێرەدا. بەزۆری ناسیۆنالیستە کوردەکان ئیدیعای مێژوویەک دەکەن کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە کۆنەکان و کورد پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کەوا گەلێکی تایبەتمەند و جیاکارن و بۆ چەندین سەدەیە لە هەمان ناوچەدا نیشتەجێن. ئەڵبەتە ئەم بیر و بۆچوونە لە دەستووری حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا چەسپاوە، کە لە ئیستادا خاوەنی ئۆتۆنۆمییە لە باکووری عێراقدا. دەستوورەکە بەم وشانە دەستپێدەکات: کورد گەلێکی دێرینە و لە هەزاران ساڵەوە لەم نیشتمانەی خۆیدا دەژی، کە کوردستانە. گەلێک بە خەسڵەت و پێوەرێک شایستەی پراکتیزە کردنی مافی چارەی خۆ نووسینە وەک میللەتان و خەڵکانی تری جیهان (دەستووری کاتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان).
بە دڵنیاییەوە دەگونجێت بەو جۆرە راڤەی ئەم جاڕدانە بکرێت کە تەکتیکێکی سیاسییە و ئامانجی پارێزگاری کردنە لە دەسەڵاتی کورد بە سەر ئەو خاک و ناوچانەدا کە حاڵی حازر حوکمی دەکات و رەوایی پێدانی جیابوونەوەی پاشەڕۆژە لە عێراق. بەڵام ئەمە دوورمان ناخاتەوە لە بایەخ و گرنگیی ئەم راگەیاندنە، چونکە بە روونی جەخت لەسەر باوەڕی کوردەکان دەکات بە کۆنیی نەتەوە و نیشتمانیان و جیاوازییان لەوانیتر.

ئەنجام

کورد لە سەدەی حەوتەوە تا سەرەتاکانی سەدەی بیست لە ژێر دەستی حوکمڕانە داگیرکەر و ستەمکارە یەک لە دوای یەکەکاندا بوون و لەگەڵ ئەوەشدا مانەوە و زۆرێک لە ناسنامەی خۆیان هێشتەوە. شایانی ئاماژە پێکردنە کەوا سەرەڕای ئەوەی کورد گیرۆدەی حوکمی داگیرکاری و کۆڵۆنیاڵیی بوون بەڵام رابەر و سەرکردە کوردەکان بەرپرسیارێتیی دانیشتوان و هەرێمەکانیان لەئەستۆگرتبوو. خێڵ و هۆزە کوردەکان هەمیشە خۆیان بە بەرپرس زانیوە لە پاراستنی خەڵک و دانیشتوان و ئەمەش بەڵگەیە بۆ خاڵێکی گرنگ ئەویش ئەوەیە کە ناسنامەی کوردی پەرچەکردار نەبووە بۆ مەیل و رەفتاری داگیرکەران. ئەم بەردەوامییە بە پەیڕەویکردنی پراکتیزەی زمان و کولتووری هاوبەش وتوانی کورددا. خوێندنەوەیەک بۆ مێژووی کورد ئاماژە بەوە دەکات کە ناسنامەی کورد دەبوو پەکیبکەوێت بە هۆی رووداوگەلێکی تایبەتییەوە (وەک داگیرکاریی عەرەب و حوکمی هەردوو ئیمپراتۆرییەتی فارسی و تورکی). بەڵام لەگەل ئەوەشدا کوردەکان توانییان پارێزگاریی لە ناسنامەیەک بکەن کە تەمەنی چەندین سەدە بوو. لەکۆتایی جەنگی جیهانیی یەکەمدا کوردەکان کەوتنە بەرهەڵستی و بەرپەرچدانەوەی هەوڵ و تەقەلای ئەوانەی دەیانویست کورد لەنێو چوارچێوەی دەوڵەتانی خانەخوێدا بتوێننەوە. ئا لەم کاتەدا بوو کەوا ناسیۆنالیزمی کورد توخمی نوێی بەکارهێنا وەک بانگەشە کردن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و بڵاوکردنەوەی ئەدەبی کوردی و بەشارستانی کردن.
ئەم بابەتە نووسینە رووماڵی ئەدەبی نەتەوەیی کردووە بۆ راڤەکردن و لێکدانەوەی دەرکەوتنی ناسیۆنالیزمی کوردی. ئەم نووسینە بە دوای دوو دید و بۆچوونەوەیە کە لە کێبەرکێدان بۆ راڤە کردن و لێکدانەوەی نەتەوە و ناسیۆنالیزم. لە روانگەی سەرەتاییناسییەوە کۆمەڵ و گرووپەکان خەسڵەتی کۆنیان هەیە و ئەمە بۆچوونێک دەگەیەنێت کە نەتەوە و گەلان کۆنن و پابەندیی تاکەکەسێک بە گرووپ و کۆمەڵەوە رەگداکوتاون. ئەمە سەردەکێشێتەوە بۆ هەندێ گریمانەی سەرەتایی کە رەخنەیان لێگیراوە. یەکەم، رەخنە لە سەرەتاییناسی دەگیرێت بە گریمانەی ئەوەی ناسنامەکان جێگیر و چەسپاون. ئەڵبەتە وەک پێشتر باسکرا، رەخنەگرانی ئەم دید و بۆچوونە ئاماژە بۆ سروشتی ناجێگیر و دەڵەمەیی ناسنامەکان دەکەن. ناسنامەی تاک یان کۆمەڵ لەوانەیە بە تێپەڕینی کات و رۆژگار بگۆڕێت. رەخنەی دووەم دەڵێت کەوا سەرەتاییناسی primordialism شکستدێنێت لە راڤە کردن و لێکدانەوەی ئەو حاڵەتانەی کە تاک یان کۆمەڵ فرە ناسنامەن یان فرە ئینتیمان. لە هەمان کاتیشدا، مۆدێرنیزم جەخت لەسەر سروشتی دامەزراندنی نەتەوە و ناسیۆنالیزم دەکات و مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکات کەوا نەتەوەکان و ناسیۆنالیزم دەرەنجامی پیشەسازی و پەرەسەندنی رۆژنامەی چاپکراو و پراکتیزە بیرۆکراتییە نوێکانە. ئەم دید و بۆچوونەش هەندێ لایەنی کەموکورتیی تێدایە کە بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە ناکەن. یەکەم، مۆدەرنیزم ناتوانێت لێکدانەوە بۆ هەستی نەتەوایەتی بکات لە پێش سەدەی هەژدەدا و دووەم، مۆدێرنیزم ناتوانێت لێکدانەوە بۆ هەست و پەیوەندیی سۆزداریی تاکەکەسان بکات لەپێناوی نەتەوە و میللەتەکەیاندا.
بە هۆی بوونی ناتەواوی و کەموکورتی لە هەردوک مۆدێرنیزم و سەرەتاییناسیدا، ئەم باسە سەرەتاییناسیی «نەرم» دێنێتە ئاراوە بۆ لێکدانەوە و راڤەکردنی پەیدابوونی ناسیۆنالیزمی کوردی. سەرەتاییناسیی «نەرم» درک بەوە دەکات کە نەتەوە و ناسیۆنالیزم خاوەنی توخمگەلی کۆن و نوێن. هەروەها باسەکە چەندوچوون لەسەر ئەوە دەکات کە بوونی کولتوور و زمانێکی کۆن هاوزەمانە لەگەڵ پاڵنەری سیاسی و کۆمەڵایەتی دیاریکراو کە هاوکار بوون لە گەڵاڵەبوون و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی نوێی کوردیدا. لە پێداچوونەوەی گفتوگۆی کلاسیكیی نێوان سەرەتاییناسی و مۆدێرنیزمدا، ئەم باسە مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکات کەوا هیچکامیان بە تەنها ناتوانێت رەگوڕیشەی ناسیۆنالیزمی کوردی لێکداتەوە و لەبری ئەوە کورد هەردوو خاسییەتەکە دەخەنەڕوو. ئەنجامیش ئەم لێکۆڵینەوەیە مەتەڵێک دێنێتە ئاراوە کە جێی بایەخ و تێبینییە و ئەویش ئاخۆ گەل یان نەتەوە لە یەک کاتدا هەردوو توخمی سەرەتاییناسی و مۆدێرن لەخۆدەگرێت؟ بەدڵنیاییەوە مەسەلەی کورد، کە من لێرەدا مشتومڕی لەسەر دەکەم ئەو حاڵەتە دەسەلمێنێت. ئەم ئەنجامگیرییە لە باس و خواسی ئەکادیمیدا رەنگدەداتەوە لەبارەی کوردەوە و رەنگە لەسەر مەسەلەکانی تری ناسیۆنالیزمیش. وەک پێشتر باسمان کرد، کوردناسەکان دابەش بوون بەسەر بەسەر دوو بەرەی دژبەیەکدا کە دان بە بیر و بۆچوونی یەکتردا نانێن و یەک لە ئەگەرەکانی هەوڵ و بەشداریی ئەم باسە پڕکردنەوەی بۆشایی و پێکەوە گرێدانی ئەم دوو بەرەیەیە لە رێگەی پیشاندانی ئەوەی کە ناسیۆنالیزمی کوردی نەیدەتوانی دەربکەوێت و پەیداببێت بە بێ زمان و کولتوور و مێژوویەکی دێرین. لەکۆتاییدا، کارکردن لەسەر گەل و نەتەوەکانی تر جێی پەسەندییە لەپێناوی دیاری کردنی ئەوەی ئاخۆ حاڵەتی کوردی تایبەتمەندە یان ئایا ئەو درەنجامانەی لێرە بەدەستهاتوون جێبەجێ دەبێت بە سەر دنیایەکی گەورەتری ئەم حاڵەتانەدا.

پەراوێز
1- مۆدێرنیزم، وەک لێرەدا بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەو بیر و بۆچوونە دەگەڕێتەوە کەوا نەتەوە نەتەوەگەری یان ناسیۆنالیزم بەرهەمی مۆدێرنیتەیە. بەم رەنگە، نەتەوە و ناسیۆنالیزم تازەن و لەم دوو سەدەیەی دواییدا پەیدابوون و دەرەنجامی <پرۆسەی مۆدێرن بوونن> وەک پیشەسازی و سەرمایەداری و شارستانین (ئۆزکریملی ٢٠١٠: ٧٢).
2- دەبێت تێبینیی ئەوە بکرێت کەوا کورد لە هەندێ بواری زمانەوانی و فەرهەنگیدا هاوبەشن لەگەڵ دراوسێکانیان، بەڵام ئەم خاڵە نابێت زیاد لە پێویست جەختی لەسەر بکرێت چونکە جیاوازییەکان زۆر زیاترن لە هاوشێوەییەکان.
3- لایتین (١٩٩٨ : ٣١) ناسنامەیەکی <تۆپەڵ> وا پێناسە دەکات وەک <خەسڵەتێکی ئەندامێتی کە سیفەتێکی هاوبەشی هەبێت لە ناو کۆمەڵێک ناسنامەدا کەوا هەندێک خاسییەی هاوبەشیان هەیە جیا لەوانەی لە کۆمەڵگەیەکی باڵادەستدا هەن کە ئەمان تێدا دەژین.
4- چاپەمەنی سەرمایەداری ئاماژەیە بۆ زیادبوونی خێرا و بەرفراوانیی لە چاپکردنی رۆژنامە و کتێب لە بازاڕی سەرمایەداریدا و خستنەڕووی بۆ ئەو کۆمەڵە خەڵکانەی کە لە رووی جوگرافی و زمانەوانییەوە دابڕاون. ئەندرسن مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکات کە ئەم پەرەسەندنە زمانێکی هاوبەشی لۆکاڵیی نووسینی هێناوەتە ئاراوە و بواری داوە بە گەلە «دابڕاوەکان» کە بە زمانێکی هاوبەش قسە بکەن (ئەندرسن ١٩٨٥ : ٢٦ – ٤٢).

سەرچاوەکان:

– Ahmadzadeh, H. (2007), ‘In search of a Kurdish novel that tells us who the Kurds are‌, Iranian Studies, 40: 5, pp. 579 – 92.
ئەحمەد زادە، هـ.، «گەڕان بەدوای گێڕانەوەیەکی کوردیدا پێمان بڵێت کەوا کورد کێن « ، توێژینەوە ئێرانییەکان ….

– Anderson, B. (1985), Imagined Communities, London: Verso. Breuilly, J. (1982), Nationalism and the State, Manchester: Manchester University Press.
ئەندرسن، ب. (1985) «کۆمەڵگەکانی خەیاڵ» و برێویڵ، جەی. (1982)»ناسیۆنالیزم و دەوڵەت»…..
– Clark, S. (1995), State and Status: The Rise of the State and Aristocratic Power in Western Europe, Montreal and Kingston: McGill – Queen‌s University Press. Edmonds, C. J. (1968), ‘The Kurdish War in Iraq: The constitutional background‌, The World Today, 24: 12, pp. 512–20.
کڵارک، س. (1995) «دەوڵەت و حاڵەت: سەرهەڵدانی دەوڵەت و هێزی ئەریستۆکراتی لە ئەوروپای رۆژئاوادا»….، ئێدمۆندس، سی. جەی. (1968)، «شەڕی کورد لە عێراقدا: پاشخانی دەستووری» ….

– (1971), ‘Kurdish nationalism‌, Journal of Contemporary History, 6: 1, pp. 87–97, 99–107.
«ناسیۆنالیزمی کوردی»، گۆڤاری مێژووی هاوچەرخ ….
– Eller, J. D. and Coughlan, R. M. (1993), ‘The poverty of primordialism: The demystification of ethnic attachments‌, Ethnic and Racial Studies, 16: 2, pp. 183–202.
ئێللەر، جەی. دی. و کۆغڵان، ئاڕ. ئێم، (1993)»هەژاریی سەرەتاییناسی: روونکردنەوەی پەیوەندییە ئەتنیکییەکان»، گۆڤاری توێژینەوە ئەتنیکی و رەگەزییەکان …..
– Geertz, C. (1973), The Interpretation of Cultures, New York: Basic Books.
گیرتز، سی. (1973)، «راڤە کردن و لێکدانەوەی کولتوورەکان» ، نیویۆرك: کتێبە سەرەکییەکان.

– Gellner, E. (1964), Thought and Change, London: Weidenfeld and Nicolson.
گیڵنەر، ی. (1964)، «بیر و گۆڕان» ….
– (1983), Nations and Nationalism, Ithaca: Cornell University Press.
– (1983)، «نەتەوە و ناسیۆنالیزم» ….
– Gerring, J. (2004), ‘What is a case study and what is it good for?‌ American Political Science Review, 98: 2: pp. 341–54.

گێڕینگ. جەی، (2004)، «لێکۆڵینەوەی حاڵەت چیە و سوودی چیە ؟»، گۆڤاری پێداچوونەوەی زانستە سیاسییەکانی ئەمریکی….
– (2007), ‘The case study: What it is and what it does‌, in C. Boix and S. C. Stokes (eds.), Oxford Handbook of Comparative Politics, New York: Oxford University Press, pp. 90 –122.
– (2007)، سی. بۆیخ و ئێس. سی. ستۆکس،» لێکۆڵینەوەی حاڵەت چیە و سوودی چیە»، نامیلکەی ئۆکسفۆرد بۆ سیاسەتە بەراوردکارییەکان ….
– Ghassemlou, A. R. (1965), Kurdistan and the Kurds, London: Collet‌s Holdings Ltd.
قاسملو، عەبدوڕەحمان، (1965)، «كوردستان و كورد» ….
– Gunter, M. (2007), ‘The modern origins of Kurdish nationalism‌, in M. M. A. Ahmed and M. Gunter (eds), The Evolution of Kurdish Nationalism, Santa Ana, CA: Mazda Publishers, Inc., pp. 1 – 17.
گۆنتەر،ئێم. (2007)، «بنەما نوێیەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی»، لە م. م. ئەحمەد و م. گۆنتەر، «پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی» ….
– Halliday, F. (2006), ‘Can we write a modernist history of Kurdish nationalism?‌, in F. A. Jabar and H. Dawod (eds.), The Kurds: Nationalism and Politics, London: SAQI, pp. 11 – 20.
هاڵیدەی، ئێف. (2006) ، «ئایا دەتوانین مێژوویەکی نوێ بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی بنووسینەوە؟»لە کتێبەکەی ف. ئە. جەبار و ئێج. داود، «کوردەکان: ناسیۆنالیزم و سیاسەت» ….
– Hassanpour, A. (1992), Nationalism and Language in Kurdistan, 1918 – 1985, San Francisco: Meilen Research University Press.
حەسەنپوور، ئەمیر (1992)، «ناسیۆنالیزم و زمان لە كوردستان، 1918- 1985»، سان فرانسیسكۆ: چاپخانەی زانکۆی مەیلین بۆ لێکۆڵینەوە.
– Hassanpour, A. (2003), ‘The making of Kurdish identity: Pre-20th century historical and literary discourses‌, in A. Vali (ed.), Essays on the Origins of Kurdish Nationalism, California: Mazda Publishers, pp. 160–162.
حەسەنپوور، ئەمیر (2003) ، «دروستکردنی ناسنامەی کوردی: گوتارە مێژوویی و ئەدەبییەکان لە پێش سەدەی بیستەمدا «، لە کتێبەکەی عەباس وەلی، «چەند بابەت و نووسینێک لە سەر رەگوڕیشەی ناسیۆنالیزمی کوردی»، کالیفۆرنیا: خانەی بڵاوکردنەوەی مازدا ….
– JCIS – 7.2 – Hassan – 75 – 89. indd 87 12/18/13 9: 42: 34 PM Zheger Hassan 88 ژێگەر حەسەن ….

– Hastings, A. (1997), The Construction of Nationhood: Ethnicity, Religion, and Nationalism, London: Cambridge University Press.
هاستینگز، ئە. (1997)، « بنیاتنانی گەل- نەتەوە: رەگەز و ئاین و ناسیۆنالیزم»، چاپنەی زانکۆی کامبریج.

– Hawkins, D. (2009), ‘Case studies‌, in T. Landman and N. Robinson (eds.), The Sage Handbook of Comparative Politics, Los Angeles: Sage Publication, pp. 50–66.
هاوکینس. دی. (2009)، «لێکۆڵینەوەی حاڵەتەکان» ، لە ت. لاندمان و ن. رۆبنسن «کورتەیەکی سیاسەتە بەراوردکارییکان» ….
– Hobsbawm, E. (1990), Nations and Nationalism since 1780, Cambridge: Cambridge University Press.
هۆبسباوم. ی. ، (1990)، «نەتەوەکان و ناسیۆنالیزم لە ساڵی 1780وە»، كامبریج: چاپخانەی زانکۆی كامبریج.

– Jabar, F. A. (2006), ‘Arab nationalism versus Kurdish nationalism: Reflections on structural parallels and discontinuities‌, in F. A. Jabar and H. Dawod (eds.), The Kurds: Nationalism and Politics, London: SAQI.
جەبار، ف. (فالح عبدالجبار)، (2006)، «ناسیۆنالیزمی عەرەبی لە بەرانبەر ناسیۆنالیزمی کوردیدا: تێڕامان لە لایەنی هاوشێوەیی و بۆشایی لە بنیاتدا»، لە کتێبەکەی ف. ئە. جەبار و هـ.. داود ، «کوردەکان: ناسیۆنالیزم و سیاسەت» ….

– Joireman, S. F. (2003), Nationalism and Political Identity, New York: Continuum.
جۆیرمان، س. ف. «ناسیۆنالیزم و ناسنامەی سیاسی» …
– Jwaideh, W. (2006), The Kurdish National Movement: Its Origins and Developments, Syracuse: Syracuse University Press.
جوەیده، وەدیع، (2006)، «بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد: بنەما و پەرەسەندنەکانی»، سیراكیوز: چاپخانەی زانکۆی سیراكیوز.
– Laitin, D. (1998), Identity in Formation: The Russian Speaking Populations in the Near Abroad, Ithaca: Cornell University Press.
لایتین، دی. (1998)، «ناسنامە لە دروستبووندا: دانیشتوانی رووسی زمان لە چواردەوری نزیکدا»….

– McDowall, D. (2004), A Modern History of the Kurds, New York: I.B. Tauris.
ماكدواڵ، د. (2004)، «مێژووی نوێی کوردەکان» ….

– Naamani, I. T. (1966), ‘The Kurdish drive for self-determination‌, Middle East Journal, 20: 3, pp. 279–95.
نعمانی، ئای. تی. (1966) ، «هەوڵی کورد بۆ مافی چارەنووس»، گۆڤاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…

– Olson, R. (1989), The Emergence of Kurdish Nationalism and the Sheikh Said Rebellion, 1880 –1925, Austin: University of Texas Press.

ئۆڵسن، ر. (1989)، «دەرکەوتنی ناسیۆنالیزمی کورد و شۆڕشی شێخ سەعید، 1880- 1925»، ئۆستن: چاپخانەی زانکۆی تەکساس.

– Ozkirimli, U. (2010), Theories of Nationalism: A Critical Introduction, New York: Palgrave Macmillan.
ئۆزكیریملی ، یو (2010)، «تیۆرییەکانی ناسیۆنالیزم: پێشەکییەکی رەخنەگرانە»….

– Renan, E. (1882), ‘Qu‌est-ce qu‌une nation?‌/‘What is a nation?‌ Conference faite en Sorbonne, 11 March, (Delivered as a lecture at the Sorbonne), Accessed 30 January 2013.
رێنان، ی. (1882) ، «نەتەوە چیە؟»، (موحازەرەیەکە لە زانکۆی سۆربۆن وتراوەتەوە)، 30 کانوونی دووەمی 2013 .
– Shils, E. (1957), ‘Primordial, Personal, Sacred and Civil Ties: Some Particular Observations on the Relationship of Sociological Research and Theory‌, The British Journal of Socioloy, 8: 2, pp. 130–145.
شیڵز، ی. (1957)، «پەیوەندییە سەرەتایی و شەخسی و پیرۆز و مەدەنییەکان: هەندێک تێبینیی تایبەت لەبارەی پەیوەندیی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و تیۆرییەوە»، گۆڤاری سۆسیۆلۆجیی بەریتانی.

– Smith, A. (1986), The Ethnic Origins of Nations, Oxford: Basil Blackwell Ltd.
سمیس، ئە. (1986)، «رەگوڕیشە ئیتنیکییەکانی نەتەوە»….

– (2001), Nationalism: Theory, Ideology, History, Cambridge: Polity Press.
– (2001)، «ناسیۆنالیزم: تیۆری و ئایدیۆلۆجی و مێژوو»، کامبریج: چاپخانەی پۆڵیتی.

– (2008), The Cultural Foundations of Nations: Hierarchy, Covenant, and Republic, Oxford: Blackwell Publishing.
– (2008)، «بنەما کولتوورییەکانی نەتەوە: زنجیرەی هەرەمی و پەیمان و کۆمار» ….

– Strohmeier, M. (2003), Crucial Images in the Presentation of a Kurdish National Identity, Leiden: Brill.
سترۆهمایەر، م. (2003)، «وێنەگەلێکی یەکلاکەرەوە لە پێشکەش کردنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیی کورد»، لیدن: بریل.
– Treaty of Sevres (1920), ‘Treaty of Sevres and Lausanne‌, www.fransamaltingvongeusau.com/documents/dl1/h1/1.1.18.pdf. Accessed 5 February 2013.
پەیماننامەی سیڤەر (1920)، « پەیماننامەی سیڤەر و لوزان» …..
– Vali, A. (1998), ‘The Kurds and Their “Others”: Fragmented Identity and Fragmented Politics‌, Comparative Studies of South Asia, Africa and the Middle East, 18: 2, pp. 82 – 95.
وەلی، عەباس (1998)، «کورد و <ئەوانیتر> : ناسنامەی بچڕبچڕ و سیاسەتی بچڕبچڕ»، گۆڤاری لێکۆڵینەوەی بەراوردکاریی باشووری ئاسیا، ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ….

– Vali, A. (ed) (2003), Essays on the Origins of Kurdish Nationalism, California: Mazda Publishers.
وەلی، عەباس، (2003)، «چەند باسێک لەسەر بنەچەی ناسیۆنالیزمی کوردی»…..

– Van Bruinessen, M. (1994), ‘Kurdish nationalism and competing ethnic loyalties‌, Peuples Méditerranéens, 68–69, pp. 11–37.
ڤان برونەسن، م. (1994)، «ناسیۆنالیزمی کوردی و کێبەرکێی دڵسۆزیی ئیتنیکی»…..

– (2003), ‘Ehmedi Xani‌s Mem u Zin and its role in the emergence of Kurdish national awareness‌, in A. Vali (ed.), Essays on the Origins of Kurdish Nationalism, California: Mazda Publishers.
– (2003) ، «مەم و زینی ئەحمەدی خانی و رۆڵی لە پەیدابوونی هۆشیاریی نەتەوەیی کوردیدا»، لە کتێبەکەی عەباس وەلی، «چەند باسێک لەسەر بنەچەی ناسیۆنالیزمی کوردی» …..

– Zaki, M. A. (1931), A Brief History of the Kurds and Kurdistan, 2 vols, Baghdad: Dar as – Salam Publishers.
زەكی، محەمەد ئەمین (1931)، «کورتە مێژوویەک لەسەر کورد و کوردستان»، دوو بەرگ، بەغدا….

– Hassan, Z. (2013), ‘Kurdish nationalism: What are its origins?‌, International Journal of Contemporary Iraqi Studies, 7: 2, pp. 75 – 89, doi: 10.1386 / jcis. 7. 2. 75 – 1
حەسەن، ژێگەر (2013) ، «ناسیۆنالیزمی کوردی: رەگوڕیشەی چیە؟»، گۆڤاری نێودەوڵەتیی توێژینەوەی هاوچەرخی عێراقی…..

– JCIS – 7. 2 – Hassan, pp. 75 – 89. indd 88 12/18/13 7: 43: 28 PM Kurdish Nationalism.
حەسەن، ژێگەر «ناسیۆنالیزمی کوردی»….

تێبینی:

• ژێگەر حەسەن خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی رۆژئاوای ئۆنتاریۆ بەشی زانستە سیاسییەکان، لە وڵاتی کەنەدا. تێزی دکتۆراکەی لەسەر دۆخی دیفاکتۆی کوردستانی عێراقە لە ناو عێراقێکی فیدراڵدا.
• ئەم باسە ساڵی ٢٠١٣ لە گۆڤاری ئینتەرناشناڵ جۆرناڵ بۆ لێکۆڵینەوە هاوچەرخەکانی عێراق، بەرگی ٧، ژمارە ٢، ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە
International Journal of Contemporary Iraqi Studies Volume 7 Number 2 © 2013 Intellect Ltd Article.
• پەیوەندی کردن بەم ناونیشانەیە:
Contact: The University of Western Ontario, Department of Political Science, 1151 Richmond St., London, ON, Canada, N6A 5B7. E-mail:

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کتێبی بیرەوەرییەکـــانی ئانا فرانک

کەریم مەلا رەشید بەشی نۆزدە کتێبی بیرەوەرییەکانی ئانا فرانک یەکێکە ...