سەرەکی » هەمەڕەنگ » یادی 17 ساڵەی دەكاتەوە

تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

یادی 17 ساڵەی دەكاتەوە

سەرلەبه‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 19/5/2019 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایان، ئاهه‌نگی 17 هه‌مین ساڵیادی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا دڵبه‌ند مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی ڕایگه‌یاند: به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك له‌ئێستادا ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ بوه‌ته‌ سه‌رتاسه‌ری و له‌زاخۆوه‌ هه‌تا كه‌لار ڕۆژانه‌ له‌سه‌عات 10ی به‌یانییه‌وه‌ هه‌تا 11ی شه‌و به‌رنامه‌ په‌خشده‌كات.
وتیشی: له‌ وه‌رزی نوێیدا ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی نوێی هه‌یه‌ كه‌ په‌خشده‌كرێت و سوپای مامۆستایانی خۆبه‌خشی كرد كه‌ وانه‌كانی پۆلی 12- یان ئاماده‌ كردووه‌ و له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.
دواتر دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ كردو ڕایگه‌یاند ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ له‌ئاستی هه‌رێم و عیراق تاقانه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ڕۆڵی ته‌له‌فزیۆن و كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی به‌رز نرخاندو ڕایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ چیان پێبكرێت درێغی ناكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌مانچه‌کەی «ڤانكوخ»فرۆشرا

ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی «ڤانكوخ» خۆی پێ كوشت فرۆشرا ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی کە ...