ئیتر هیچ

ئینسانی ئەم دەوروبەرە زۆر گوناحە.. قەت یەك دوو ئاوات زیاتر ناباتە ژێر گڵەوە، مەسەلەن بۆ نموونە:
هاووڵاتی: وەزیرێكی موستەحەق و ئیتر هیچ.
جووتیار: مەعمەلێكی شەربەت و دانەیەكی دۆشاوی تەماتە و ئیتر هیچ.
خوێندەوار: شاعیرێكی تری وەكو نالی و ئیتر هیچ.
موڕاجیع: یەك سكرتێری پیاوو ئیتر هیچ.
سایەق تەكسی: سەد مەتر جادەی بێ‌ چاڵ و تاسە و ئیتر هیچ.
عاشق: پاكەتێ‌ جەگەرە و سیدییەكی داریوش و ئیتر هیچ.
خریجێكی داماو: بەس تەماشای سی ڤی یەكەم بكەن و ئیتر هیچ.
وتاربێژ: میكرۆفۆنێك و كۆمەڵێك خەڵكی خۆشباوەڕ و ئیتر هیچ.
دز: ماڵێكی چۆڵ و حەرەسێكی مەشغوڵ و ئیتر هیچ.
پشیلەی گەڕەك: دوو سێ‌ دوكانی قەسابی و ئیتر هیچ.
مردوویەكی ئەهلی شار: تەعزێیەكی نەختێ‌ قەرەباڵغ و ئیتر هیچ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەمیشە

– گۆڕان هەمیشە لە بەینی كۆمەڵ و یەكێتیدا، پارتی هەڵدەبژێرێ‌. ...