سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆبانیکا، نوێترین شانۆیی شانۆی بێسنوور

کۆبانیکا، نوێترین شانۆیی شانۆی بێسنوور

شانۆی بێسنوور پێی نایه‌ بیست و پێنج ساڵه‌ی ته‌مه‌نی هوونه‌رییه‌وه‌، بۆ ڕێزلێنان له‌م بۆنەیه‌ شانۆی بێسنوور‌ خه‌ریکی پڕۆژه‌یه‌کی که‌لتوورییه‌ به‌ناوی (بیست و پێنج مۆم) ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ تێکه‌ڵکێشێکه‌ له‌چه‌ندە‌ها چالاکی جۆراوجۆر، ویستی پڕۆژه‌کەش‌ نیشاندانی که‌لتووری هه‌مه‌ڕه‌نگ و بێسنووره‌ له‌نێوان که‌لتووره‌کاندا. یه‌کێک له‌چالاکییه‌کانی تری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ لەداهاتوودا نمایشکردنی شانۆیی (کۆبانیکا)یه‌، بیرۆکه‌ی تێكستی شانۆگه‌رییه‌كه‌ له‌لایەن نووسه‌ری ئیسپانی فرناندۆ ئاراباڵ نووسراوه‌و باکۆ سۆرانی تێکه‌ڵکێشی کردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ چیرۆکی چه‌نگی شاری کۆبانی کوردستانی ڕۆژئاواو ئامادەکردن و دەرهێنانیشی باکۆ سۆرانی خۆیەتی. كات له‌چیرۆكی شانۆگه‌رییه‌كه‌دا دیاری نه‌كراوه‌، ڕه‌نگه‌ له‌هه‌موو شوێنێك و له‌هه‌موو كات و ساتێكدا ڕوو بدات، «كات كاتێكی فه‌لسه‌فییه‌.. وه‌ك چۆن شوێنیش شوێنێكی فه‌لسه‌فیه‌، واقیع و فانتازیای له‌یه‌ك پێوانه‌دا له‌خۆگرتووه‌، به‌ره‌و یه‌كدی وه‌ستاون، چونكه‌ چیرۆكی شانۆگه‌رییه‌كه‌ گه‌ڕانێكه‌ به‌دوای خه‌ونی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤدا كه‌ دووربێت له‌ده‌سه‌ڵات، باس له‌ئازادی هه‌موو تاكێك ده‌كات» باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌م نمایشه‌دا خه‌ون و ڕاستییه‌كان به‌ره‌و ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌، پێكه‌وه‌ شیكاری جیهانێكی یۆتۆپی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ڕسواكردنی شه‌ڕه‌ بێهوده‌یی و ڕه‌شبینی سه‌رده‌می شه‌ڕو كۆمیدیا هاوكاتیش تراژیدییه‌، لێره‌وه‌ ئه‌مانه‌وێت خۆڕاگری و به‌رخودانی که‌سی کووردی به‌رز بنرخێنین.
شایانی باسە شانۆییەکە حەمە بەکر مۆسیقای بۆ ئامادەکردووەو هەریەکە لە(بێن ئەرخەمۆند، ھێنی جەنتەڵ، ئێدی کرباخن، کارۆلین دڤیت) رۆڵی تێدا دەبینن و ڕۆژی ٢٤-٢٥/5/2019 لەشانۆی کافەچییە ڤان ماریا لەهۆڵەندا نمایشدەکرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌مانچه‌کەی «ڤانكوخ»فرۆشرا

ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی «ڤانكوخ» خۆی پێ كوشت فرۆشرا ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی کە ...