سەرەکی » دۆسێ » ئەگەرەكانی داڕمانی ئاگربەست لە یەمەن

رۆژنامەكانی بەریتانیا باسی دەكەن

ئەگەرەكانی داڕمانی ئاگربەست لە یەمەن

رۆژنامەكانی بەریتانیا لە 16ی ئایاری 2019، چەند دۆسێیەكیان لەسەر رەوشی عەرەبی و ناوچەكە ئامادەكردبوو، لەوانەش دۆسێی داڕمانی ئاگربەست لە یەمەن لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕەكانی دەوروبەری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ پرسیاری «كێ‌ خاوەنی بڕیارە لە واشنتۆن سەبارەت بە دۆسێی ئێرانی؟».

«داڕمانی ئاگربەست»
رۆژنامەی (گاردیان) راپۆرتێكی بڵاوكردبۆوە كە باسی لە داڕمانی ئاگربەست و دەستپێكردنەوەی شەڕەكانی دەكرد لە دەوروبەری بەندەری حودەیجە و ناونیشانی راپۆرتەكەش لەژێرناونیشانی «یەمەن: داڕمانی ئاگربەست، و نوێبوونەوەی شەڕەكان لەدەوروبەری حودەیدە» بوو.
راپۆرتەكە دەڵێت، ئەو پەرەسەندنانە بونە مایەی دەركردنی هۆشدارییەكی توند لەلایەن، مارت گرێفیت نێردەی نێودەوڵەتی بۆ یەمەن، سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی شەڕەكان كە هەڕەشەی تەواوەتی لەسەر پلانی ئاشتی دروستدەكەن كە دەبوو لێوەی حوسییەكان لە بەندەری حودەیدە پاشەكشە بكەن، وێڕای پاشەكشەكردن لە دوو بەندەری تر لەسەر دەریای سور، ئەمەش لە 13 ئایاردا دەستیپێكرد، بەڵام لەئێستادا هەڕەشەی جێبەجێنەكردنی لەسەر دروستبووە.
راپۆرتەكە پێیوایە، ئەو پەرەسەندنە لە ناكاوە، دوای رۆژێكە لەو هێرشەی لەلایەن حوسییەكانەوە كرایە سەر دوو دامەزراوەی نەوتی سعودی كە تێیاندا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكارهێنرا.
وەك راپۆرتەكە باسی دەكات، حكومەتی یەمەنی (لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێدانراوە)، گومانی زۆری هەیە بەرانبەر بە پابەندبوونی حوسییەكان بە پاشەكشەكردن لە حودەیدە و پێگەكانی تر كە رێكەوتنی پاشەكشەكردنیان لەسەركراوە، بەو پێیەی پێكداهەڵپژانەكان دوای كەمێك لە دەستپێكردنی پاشەكشەكردنەكە دەستیان پێكردەوە كە بۆردومان و تۆپبارانی یەكتری لەنێوان هێزەكانی حكومەت و حوسییەكان بەخۆوەبینی.

پاشەكشەكردنی حوسییەكان لە بەندەرەكان
چاودێرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لە 14ی ئایاری 2019 رایانگەیاندبوو، پاشەكشەكردنی حوسییەكان لە بەندەرە سەرەكییەكان لە یەمەن «بەپێی پلانەكە بەڕێوەدەچێت».
هیواكان وابوون، پاشەكشەكردن لە بەندەری حودەیدە و دوو بەندەری تری سەر رۆخی دەریای سور، ئاسانكاریی بكات لە گەیشتنی كۆمەكە خۆراكییەكان بۆ دەیان ملیۆن هاوڵاتی كە هەڕەشە ی برسێتییان لەسەرە.
حكومەتی یەمەنی، حوسییەكانی بە»پاشەكشەكردنی ساختە» تۆمەتبار كردبوو، بەو هۆیەی بەندەرەكانیان رادەستی ئەو پاسەوانانە كردووە كە سەر بە خۆیانن و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە كۆمەڵی نێودەوڵەتی بخەڵەتێنن.

حكومەت بە شانۆگەری دایدەنێت
پاشەكشەكردنەكە لە بەندەرەكانی حودەیدە و سلیف و رەئس عیسا لە 13ی ئایارەوە دەستیپێكردبوو، چاوەڕوانیش دەكرا لە رۆژی دواتردا بەئەنجام بگات.
نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاندبوو، پرۆسەكە بە سەرپەرشتی تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.
بەپێی بەیاننامەكەش، چاوەڕوان دەكرێت كەرەستە سەربازییەكان ببرێنە دەرەوە و مینەكان لە بەندەرەكاندا لەماوەی چەند رۆژێكدا هەڵبگرێنەوە.
وابڕیار بوو پرۆسەی تەئكیدكردنەوە لە سەرلەنوێ‌ بڵابوونەوە لە بەندەرەكاندا لە 14ی ئایاردا دەستپێبكات.
بەندەری حودەیدە بە دەروازەی گەیاندنی كاڵاو و پێداویستییە خۆراكییەكان بۆ چەندان ملیۆن كەس دادەنرێت كە گەیشتوونەتە سەر لێواری برسێتی لە دوای 4 ساڵ جەنگ لە یەمەن.
پاشەكشەكردن لە بەندەرەكان بە هەنگاوی یەكەم بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنی ئاگربەست دادەنرێت كە بەشێوەیەكی قورس لە مانگی كانوونی یەكەكی رابردوو لە سوید بەئەنجام گەیشت.
لانی كەم 6800 مەدەنی لە جەنگی چوار ساڵی رابردووی یەمەندا كوژراون، و نزیكەی 10700 كەسی تریش برینداربوون، ئەمەش بەپێی ئامار و زانیارییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان. وێڕای گیانلەدەستدانی هەزاران كەسی تر بەهۆی بەدخۆراكی و نەخۆشی و خراپی باری تەندروستی.

هۆكارەكانی جەنگ لە یەمەن
هۆكارەكانی ناكۆكی چەكداری لە دوای شكستخواردنی پرۆسەی ئینتیقالی سیاسی دەسەڵات بوو، پاش ئەوەی لە ساڵی 2011 راپەڕین عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆكی پێشووی ناچار كرد، دەسەڵات رادەستی عەبد رەبە مەنسور هادی جێگرەكەی بكات.
حوسییەكان ئەو رەوشە سیاسییەیان قۆستەوە كە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو لە دژی ساڵح شەڕییان دەكرد، و لێوەی دەستییان بەسەر ناوچەی سەعدە و ناوچەكانی دەوروبەردا گرت.
لە كۆتایی ساڵی 2014، حوسییەكان توانیان سەنعای پایتەخت كۆنترۆڵ بكەن و هادی ناچار بكەن بەرەو دەرەوەی وڵاتەكە هەڵبێت.
دەستگرتنی حوسییەكان بەسەر بەشێكی زۆری یەمەندا، بووە مایەی دەستوەردانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی سعودیە، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ گێڕانەوەی حكومەت بۆ دەسەڵات لە وڵاتەكەدا.
وتوێژەكان لەنێوان هەردوولادا دەستیپێكرد، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكان لەسەر دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچانەی پاشەكشەی تێدا دەكرێت، دووچاری شكستبووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پارتە پۆپۆلیست و ڕاستڕەوەکان..

پارتە پۆپۆلیست و ڕاستڕەوەکان دەنگدەرانیان سێ بەرابەر زیادی کردووە سیروان ...