سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار » ئەگەرەكانی بەرپابوونی جەنگ

ئەگەرەكانی بەرپابوونی جەنگ

لە مێژە ئیدارەی ئەمریكایی خۆی بۆ رووبەڕبوونەوەی سەربازی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە دەكات، دیاردەكانی ئەم رووبەڕبوونەوەیەش لە قۆناغی یەكەمدا خۆی لە پاشەكشەكردن لە رێكەوتنی ئەتۆمی و سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر تاراندا بینییەوە.
هاتنەپێشەوەی هەڵۆكان لە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ كە لەئێستادا تەپڵی جەنگ دەكوتن، پێموانییە بە هەوانتە و بە رێكەوت بوبێت، چونكە لە سیاسەتی ئەمریكاییدا هیچ هەنگاوێك بەبێ‌ دیراسەی تەواوەتی و لێكدانەوەی هەموو لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكان داناڕێژرێت، بۆیە رەنگە ئەم هەڵپەیەی ئەمجارەی واشنتن كە خۆی لە ڕەوانەكردنی ئەبراهام لینكۆڵن و دروستكرنی چەند سیناریۆیەكدا بینییەوە لە كەنداو، ترۆپكی ئەو پلانە لەمێژیینەیە بێت كە بۆ بەرپاكردنی جەنگ لە دژی تاران دانراوە.
بەرپابوونی جەنگ لە ناوچەكە، هاوسەنگییەكان تێكدەدات و گۆڕانكاریش بەسەر زۆرێك لە هاوكێشەكاندا دەهێنێت، عیراق و ئیسرائیل و سوریا و لوبنان و هەندێك لە وڵاتانی كەنداو، لەو جەنگەدا تێوەدەگلێن و پزیشكی ئاگرەكە دەیانگرێتەوە، ناڵێم سێیەمین جەنگی جیهانی دەبێت، بەڵام گەر بەشێوەیەكی خێرا لە حاڵەتی بەرپابونیدا یەكلایی نەكرێتەوە، دەبێتە گەورەترین جەنگی ئیقلیمی لە جیهاندا.
هەستی ئاینی و جۆشی ئایدۆلۆژی، لەم قۆناغەدا پێناچێت لەبەرانبەر چەكە پەرەسەندووەكاندا خۆیان رابگرن، و لە حاڵەتی بەرپابوونی جەنگدا، هێندەی فڕۆكە و موشەكە زیرەكەكان و سیستمی بەرگری موشەكی و تەكنەلۆژیا رۆڵییان دەبێت، هێندە سوپای چەكدار و پیاوە تفەنگ بەدەستەكان، نابنە هۆكار بۆ یەكلاكردنەوەی جەنگ.
سوریا و لوبنان و یەمەن، وێڕای ئەوەی لایەنگران و هێزی چەكداری سەر بە كۆماری ئیسلامیان تێدایە، هێندەی عیراق ناتوانن ڕۆڵ لەم جەنگەدا ببینن، ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەی وڵاتەكە سنورێكی وشكانی بەرینی لەگەڵ ئێران هەیە و بە هەمان شێوەی ئەو وڵاتانە میلیشیا و گروپی چەكداری تێدایە كە تەواوی وەئیان بۆ (ولایە الفقیە)-ە.
توانا سەربازییەكانی ئەمریكا لەڕووی چەكی پەرەسەندووەوە، لە زۆرێك لە ململانێكانی دەیان ساڵی رابردوودا دەركەوتوون، بەڵام تائێستا توانا سەربازییەكانی كۆماری ئیسلامی ئاشكرانیین و پێناچێت تاران بە تەواوەتی قۆڵ و بازوی خۆی لەو بارەیەوە دەرخستبێت.
ئەگەرەكانی بەرپابوونی جەنگ و بەرەنجامە نەرێنییەكانی زۆرن، بەڵام بە هەر شێوەیەكبن، هیچ لایەنێك تێیدا براوە نابێت و لە كۆتاییدا هەموان زیانیان پێدەگات و شكستخواردوودەبن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رۆڵی نێوەندگیری عیراق

عیراق لە حاڵەتی بەرپابوونی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران، بەدەر ...