سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » ئێستاش نەمدیەوە

ئێستاش نەمدیەوە

مارف عومەر گوڵ

ئەو باڵندەیە لە دڵی مندا هێلانەی کردوە ،
ئەی خوام کرد بە گژتانا ، تێکی مەدەن !
نە فرمێسکیک دەخوێننەوە ، نە ئاخێک
نە شیوەنێک دەبیستن ، نە سەڵا و سەدای هاوارێک
دوای پەلامارەکەی ئێوە ، پەیدا نەبوو
چاوەڕوانی ئەژنۆی شکا ،
ڕوانین ڕەشایی داهات ،
نەمدی،ئێستاش نەمدیەوە !
زەینم کوێر نابێتەوە ، هیچم نەکردبێ ،
ناوی تۆم لە بەردەم ناوی خۆما نوسیوە
زەینم کوێر نابێتەوە ،
لەگەڵ ناوی خۆتا ناوی منیش دەنوسیت !
هیچم نەکردبێ ،
هەستێکی ڕەبەنم ،
هەموو ساڵێک چاوەڕوانی گەڕانەوەی نێرگز دەکەم
چرپە ، چرپە بەدەم ڕۆژگارەوە با دەتهێنێ !
شەیدا ، شەیدا بەدەم ڕۆژگارەوە با دەمبات
لەڕێ و باندا ،
وردە بەردی یاریە مناڵینەکانت هەڵدەگرم
لە زەینمدایە ، هەروەکو خۆیان
بۆنی پەنجەکانی تۆیان لێ دێت !
دەبنە مێوژە رەشکە و
دەبنە مێوژە سوورکە ،
من و تۆ دڵمان نایە بیا نخۆین !

کەرکوک
١/٣/٢٠١٨

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆزه‌كانی خه‌یاڵ

حه‌سه‌ن نازدار گۆزه‌گه‌ره‌كه‌ ‌به‌ ته‌واوی ئاره‌زوه‌وه‌ ‌به‌ قاچه‌كانی بزوێنه‌ری ئامێری ...