ھەواڵ

عەباس ساڵەح

کە لە دەرگەی دڵیان دایت،
مەیکەرەوە!
بڵێ عاشقێ چەندین ساڵە..
لە سینەمدا بەندە!

* * *
کە کۆتری دڵەکەتیان،
دەستەمۆ کرد..
منیش حەزم لە باڵە فڕیە!

* * *
کە پاییزی دڵەکەتیان پڕ کرد لە خەم،
پەنا بۆ شیعرێکی من ببە!
دڵت پڕ دەکات،
لە چرۆی گوڵی پەمەیی!

* * *
کە ھەواڵی جوانیی تۆیان پرسی..
پڕیان بکە لە شیعری من!

* * *
کە ھەواڵی شیعری منیان پرسی..
پڕیان بکە لە جوانی خۆت!

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هاوڕێكه‌م چه‌قۆیه‌ك له‌ پشتیدایه‌

بین لۆری له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د كه‌ریم رۆژێك هاوڕێكه‌م هات و ...