سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: ناوچەكە پێویستی بە گفتوگۆی جددییە

سەرۆك كۆمار: ناوچەكە پێویستی بە گفتوگۆی جددییە

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە بەغدا، پێشوازییكرد لە فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە عیراق.
لە دیدارێكدا سەرۆك بەرهەم ساڵح، جەختی لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و توركیا و پێویستی زیاتركردنی هاریكاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات كردەوە، بە جۆرێك كە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بكات.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەكرد كە ناوچەكە پێویستی بە گفتوگۆی جددییە لە نێوان هەموولایەك‌‌ بۆ گەیشتن بە رێگەچارەی بنەڕەتی و هێنانەدی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەكەدا.
لای خۆیەوە، باڵێۆزی توركیا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عیراق دووپاتكردەوە لە گشت بوارەكاندا‌، هاوكات جەختیشی لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵە هاوبەشەكان كردەوە لە پێناوی نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانەی دەبنە رێگر لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەردوو وڵات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״ئەمریكا هاوكاریی سێكتەری خوێندنی باڵای هەرێم دەكات״

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پاڵ بەرزنرخاندنی پشتیوانییەكانی ...