سەرەکی » هەواڵ » وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە وەفدێكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەماوەی سێ رۆژدا پرسی جووتیاران و وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵ، لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدرال و نوێنەرانی كورد لە بەغدا تاوتوێ بكەن.
د.محێدین حەسەن ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئامانج لەو سەردانە چارەسەركردنی كێشەی جووتیارانی كوردستانە بە ناوچە دابڕێنراوەكانیشەوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیی بە خەرجكردنی پارەی ساڵانی رابردووی جووتیاران و وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵەوە هەیە. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ئەو مەترسییانە دەكەین كە لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا رووبەڕووی جووتیارانی كورد لە ناوچە دابڕێنراوەكان بۆتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״ئەمریكا هاوكاریی سێكتەری خوێندنی باڵای هەرێم دەكات״

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پاڵ بەرزنرخاندنی پشتیوانییەكانی ...