سەرەکی » زانست » توێژینه‌وه‌یه‌ك.. مۆبایل و ئامێره‌ هاوشێوه‌كانی پیرمان ده‌كه‌ن

توێژینه‌وه‌یه‌ك.. مۆبایل و ئامێره‌ هاوشێوه‌كانی پیرمان ده‌كه‌ن

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌له‌فۆنی زیره‌ك و هاوشێوه‌كانی زیانی بۆ پێست هه‌یه‌‌و چرچبوون و پیربوونی پێست خێرا ده‌كات.
له‌و كاته‌ی زۆربه‌ی پزیشكان‌و پسپۆڕانی پێست ئامۆژگاریی و ڕێنمایی خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه‌ گرنگیی به‌ پێستیان بده‌ن و كه‌متر خۆیان بده‌نه‌ به‌ تیشكیی خۆر بۆ ئه‌وه‌ی تووشیی كێشه‌كانی پێست نه‌بن كه‌ به‌ هۆی زیاد به‌ركه‌وتنی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ڕووده‌دات و به‌ تایبه‌تیی له‌وه‌رزی هاویندا، ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌وروپیی دوای توێژینه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی زۆریان گه‌یشتوون به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ تیشكێكی دیكه‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ خه‌ڵك خۆی لێ دووربخاته‌وه‌ ئه‌ویش تیشكێكه‌ به‌ ناوی تیشكی شین و له‌ مۆبایل‌و تابلێت و كۆمپیوته‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و ده‌بێته‌ هۆی زووتر پیركردنی پێستی مرۆڤ.
یه‌كێك له‌پسپۆڕه‌كان به‌ ناوی (ستیڤانیی ویلیامز) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیی ئه‌و تیشكه‌ی له‌ مۆبایل و لاپتۆپ و تابلێت و هاوشێوه‌كانیانه‌وه‌ دروست ده‌بێت بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و تیشكه‌ شینه‌ هۆكارێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی زوو چرچبوونی پێست و پیربوونی پێشوه‌خته‌.
ئه‌و پسپۆڕه‌ وتیشی» ئه‌و تیشكه‌ شینه‌، كه‌ پێشیده‌وترێت (تیشكی بینراوی ووزه‌ به‌رز) پێست تووشی ماندوێتی ئۆكسیده‌ بوو ده‌كات، ئۆكسیده‌ش ئه‌و زیانه‌ هێواشه‌ پله‌پله‌یه‌یه‌ كه‌ تووشی پێست ده‌بێت و به‌ هۆیه‌وه‌ ڕه‌گی ئازاد دروست ده‌بێت كه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌لكترۆنی ناجێگیر و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خێراكردنی پیربوونی پێست».
ئه‌و پسپۆڕه‌ و هاوكاره‌كانی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه‌ تیشكی شین درێژه‌ شه‌پۆلێكی هه‌یه‌ كه‌ له‌ تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی درێژتره‌ و ده‌توانێت به‌ قوڵیی ڕۆبچێته‌ ناو پێسته‌وه‌ و (DNA)ی خانه‌كان و كۆلاجین و ئیلاستین له‌ ناوببات كه‌ جێگریی و دره‌وشاوه‌یی پێست ده‌پارێزین.
یه‌كێكی تریش له‌پسپۆڕانی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری گرنگیدان به‌ پێست به‌ ناوی بۆلدیگار كورونسزای ده‌ڵێت» كاریگه‌رییه‌كانی تیشكی شین له‌سه‌ر پێست به‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیی په‌رۆشی پاراستنی پێستیان بن، ئه‌وا به‌ ته‌نها خۆپارێزیی له‌ تیشكی درێژی سه‌روو بنه‌وشه‌یی و تیشكی مامناوه‌ند به‌س نییه‌».
بۆیه‌ پزیشكه‌كان له‌م دواییه‌ داوایان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ له‌ پێناو پاراستنی پێستیان و ڕێگرتن له‌ زووچرچبوونی پێستیان كاتێكی كه‌متر ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان‌و ته‌له‌فۆنی مۆبایل به‌كاربهێنن .
جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشتریشدا كه‌ هه‌ر له‌سه‌ر زیانه‌كانی زۆربه‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان كرابوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابوو كه‌ زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌بێته‌ هۆی پشێویی و كه‌مخه‌ویی، چونكه‌ ئه‌و تیشكه‌ی له‌و ئامێرانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت ده‌ردانی هۆرمۆنی میلاتونین كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆرمۆنی خه‌وتن ناسراوه‌.

سه‌رچاوه‌ : elaph

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەڕی ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

(بەشى دووەم) « هەرێمى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، جگە لەوەى گیرۆدەى ...