سەرەکی » مانشێت » ״پەرلەمان سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرێت״

بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆببێتەوە

״پەرلەمان سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرێت״

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

دوای تەواوبوونی رێوشوێنەكانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بەڕێوەبچێت.
شەمۆل ئەشین سابیر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەوپێیەی ماوەی یاسایی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی كاندیدەكانی سەرۆكی هەرێم تەواوبووە، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بەڕێوەبچێت. وتیشی: لەو كۆبوونەوەیەدا بەبێ ئامادەبوونی كاندیدەكان، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بەڕێوەدەچێت، دواتر بەئامادەبوونی سەرۆكی هەڵبژێردراو رێوڕەسمێكی فراوان بەڕێوەدەچێت و پێدەچێت ئەو رێوڕەسمە بكەوێتە دوای پشووەكانی جەژنی رەمەزان.
شایانی باسە، كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون لە: نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەمەد حمە ساڵح عومەر، رێبوار عەزیز مستەفا و هیوا عەبدوڵڵا خدر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״بەشداریی پێکهاتەکانی کەرکوک لە لیژنەی وردبینی تۆماری دەنگدەراندا״

بەیانی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایە لای هەمووان كە ...