سەرەکی » ئاراستە » یادە مەزنەكە

یادە مەزنەكە

لە ساڵیادی دامەزراندنی ی.ن.ك و بەرزڕاگرتنی ئەم یادە مەزنەدا جێی خۆیەتی پێداچوونەوە بە بەرنامەی كارو پەیڕەو و پرۆگرام و كارو خەباتدا بكەین، تا ئەو جێیەی كە دەمانگەیەنێتە كۆنگرە.
بەستنی كۆنگرە پێویستییەكی لە دواخستن نەهاتووە، بەتایبەتی لەپاش كۆچی دوایی مامی گەورەوە، لاوازیی بە نێو ریزەكانی یەكێتییەوە بەدیاردەكەوێت، ئەمەش مشتومڕی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوەو هەمووان خوازیاری گۆڕانكاریی و چاكسازین.
لە غیابی هەڤاڵی بەڕێز مام جەلال و بەتایبەت لەم دوو ساڵەی دواییدا، چەندین گۆڕانكاریی سیاسی و ئابووری دۆخی هەرێمی كوردستانی گرتەوە بە عیراقیشەوە، لە هەمووی گرنگتر هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و هەرێمی كوردستان بوو، بە داخەوە نەمانتوانی نە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق نە كوردستان وەك پێویست بین، بە دڵنیایشەوە هەمووان بەرپرسیارین لە ئاكامەكانی هەڵبژاردنەكان، بەڵام تا ئەم ساتەوەختە هیچ هەنگاوێكی پێویست بۆ باشتركردن و بردنەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو نەنراوە.
بەهەرحاڵ ئەگەرچی ئەمە بابەتێكی ترەو زیاتر هەڵدەگرێت، بەڵام ئەوە بەگەورەترین كارەسات دەزانم ئەگەر تێی پەڕێنین و هەڵسەنگاندنی بۆ نەكەین و هەوڵی چاككردنی دۆخی ئابووریی و سیاسی نەدرێت بە تایبەتی دۆخی ناوخۆی ی.ن.ك، ئەوا بە دڵنیاییەوە هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكانیش لەدەست دەدەین، بۆیە پەلەكردن بۆ بەستنی كۆنگرەو ئەنجامدانی گۆڕانكاریی و هێنانە پێشەوەی گەنجان و هەنگاونان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە بەپێویست دەزانم وەك هەر كادرێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خوازیاری ئەوەم، چونكە بە بەستنی كۆنگرە، دەكری داهاتوویەكی باشتر بنیادبنێین، چونكە كۆنگرە لەخۆیدا هەڵگری ئەو گۆڕانكارییانەیە كە لە ناخی هەر یەكێكماندا پەنگی خواردووەتەوە، یەكێك لەوانەش كۆتایی هێنانە بە كوتلە و كوتلە كاری و دیاریكردنی رێرەوی سیاسی بەو ئاراستەیەی دۆخی یەكێتی پی باشتر بكرێت و هێنانە پێشەوەی كەسی شیاو بۆ ئەو شوێن و جێگایانەی كە پێویستن، ئەمەش لەكاتێكدا دەبێت كە فڵان و فیسار دووربخرێتەوە لە هەندێك دەستتێوەردان بۆ بەرژەوەندیی شەخسی، چونكە ئەمەش خاڵێكی تری لاوازیمانە، بەتایبەتی ئێستا كە بەگونجاو نازانرێت، لەبەر ئەو پێگە جەماوەرییە فراوانەی كە یەكێتی خاوەنێتی، دەبێت هەوڵی سەرلەنوێ بنیادنانەوە و بەگژاچوونەوەی ئەو دەست و هەوڵدانانە بدەین كە دەیەوێت یەكێتی لاوازو لاوازتر بكات، ئەمەش بە بەستنی كۆنگرە دەكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌هید لوقمان بێریاتی‌

شه‌هید لوقمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌رو دڵسۆزی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ...