سەرەکی » هەواڵ » ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوەو تاوتوێی پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستان‌و هەڵوێستی ئایندەی یەكێتی دەكات.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی، بەPUKmediaی راگەیاندووە: بڕیارە ئەمڕۆ 29/5، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆببێتەوە، كە تایبەت دەبێت بەگفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی سیاسیی هەرێم‌و ناوچەكەو بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمان، كەفراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد، وتیشی: هەر لەكۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ورد لەسەر هەڵوێستی ئایندەی یەكێتی دەكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*