بەناوی سەرجەم كادرو دۆستو هەڤاڵانو لایەنگرانی یەكێتیو جەماوەری قارەمانو خۆڕاگری كەركوكەوە، دەستخۆشی لەهەڵوێستی جوامێرانەی بەڕێز جەنابی كاك كۆسرەت جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیو بەڕێز دكتۆر بەرهەم جێگری دووەمی سكرتێری گشتیو دەستەی كارگێڕیو سەرجەم ئەندامانی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتیو ئەندامەكانمان لەپەرلەمانی كوردستانو ئەنجومەنی ناوەندو تەواوی ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین. ئەمڕۆ بۆ تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەگشتیو جەماوەری خۆڕاگری كەركوك بەتایبەتی سەلماندتان كەركوكو یەكێتی دووانەی دانەبڕاوی یەكترن.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە بەڕێبەرایەتی رابەری شۆڕشی نوێی گەلەكەمان (جەنابی مام جەلال) كەركوك لەشاڕێی بەرنامەی كاركردنو خەباتو قوربانیدان بووە، ئێستاو ئایندەش یەكێتی بەهەمان رۆحیەتی كاركردنەوە درێژەپێدەری ئەو رێبازە پیرۆزەیەو دەستبەرداری نابێت.
ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆی یەكێتی لەپێناوی كەركوكو كوردستانو ناوچەدابڕێنراوەكان، كە بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانی كرد، بەهەڵوێستێكی نەتەوەیی لەپێناوی خاكی پیرۆزی كەركوكی دانەبڕاو لەكوردستان دەنرخێنین. خەڵكی خۆڕاگری كەركوكیش هەر ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیان لەیەكێتی-یەكەیان چاوەڕوان دەكرد.
لەكۆتاییدا بەڵێن بۆ تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانو جەماوەری خۆڕاگری كەركوك دووپاتدەكەینەوە، بەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەڵێین یەكێتییەكەتان لەهیچ قۆناغێكی سەختو دژواردا پشتی لەكەركوك نەكردووەو خەڵكەكەی بەجێنەهێشتووە، مانەوەشمان هەر لەم سۆنگەیەوە بووە، وێڕای ئەوەی كە باجی زۆرمان لەم پێناوە داوە، بەڵام سوورین لەسەر هەڵوێستەكانمان بۆ داكۆكیكردن لەپێناوی مافو داخوازییە رەواكانی خەڵكی خۆڕاگری كەركوك
هەر شەكاوەبێت ئاڵا سەوزەكەی مامی گەورەمان
مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك