سەرەکی » هەواڵ » مەڵبەندی هەولێر: كەركوك هێڵی سوورە

مەڵبەندی هەولێر: كەركوك هێڵی سوورە

لەڕاگەیەنراوێكدا مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر پشتیوانی لەبڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی دەكات، ئەمەش دەقی راگەیەنراوەكەیە:
بەناوی خۆمان‌و ئەندامان‌و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێری قەڵاو منارەی خۆڕاگرەوە دەستخۆشی لە هەڵوێستی مەردانەی هەڤاڵ كاك كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی‌و سەرجەم هەڤاڵانمان لەدەستەی كارگێڕو مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی‌و ئەنجومەنی ناوەندو فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكەین.
بەو هەڵوێستەی ئەمڕۆی هەڤاڵانمان لە مەكتەبی سیاسی دەرخەری ئەو ڕاستیە مێژووییەیە كە هەمیشەو لە سەرەتای دروستبوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تا ئەمڕۆو بۆ داهاتووش، كەركوك هێڵی سوورەو هەموو قوربانییەك لەپێناوی كەركوك دەدەین‌و دۆخی كەركوك‌و خەڵكە تێكۆشەرەكەی پێویستی بە چاكردن هەیە نەك دەستی دەستی پێكردن، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان لەخەمی پاراستنی ناسنامەی كوردستانیبوونی كەركوك بین.
‎ئەمڕۆ جارێكی تر یەكێتی دووپاتی كردەوە كە هێزێكە پابەندی تەواوی ڕێكەوتنەكانی خۆیەتی‌و دەبێ لایەنی بەرامبەریش (پارتی دیموكراتی كوردستان) بەهەمان شێوە پابەندی ڕێكەوتنەكان بێ، ڕاشكاوانەش دووپاتی دەكەینەوە كە وەك ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندی تەواوی هەر ڕێككەوتنێكین كە واژووی هەڤاڵ كاك كۆسرەت-ی بەسەرەوە بێ.
‎جارێكی تر پشتیوانی خۆمان بۆ هەڤاڵانمان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەردەبڕین‌و ڕایدەگەیەنین كە پێویستە هاوتەریبـی یەك پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم‌و دانانی پارێزگاری كەركوك‌و وەزیری داد یەكلابكرێنەوە بەپابەندبوون بەڕێككەوتنەكانی نێوانمان.

‎مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری (ی.ن.ك)

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كراوە

شوان كەریم دوێنێ لەمەراسیمێكی تایبەتدا و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی ...