سەرەکی » هەواڵ » هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی ناوچەكە

سەرۆك بەرهەم ساڵح ‌و سەرۆك كۆماری توركیا:

هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی ناوچەكە

رۆژی 28/5/2019، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق‌و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا، لەكۆشكی كۆماریی توركیا لەئیستانبوڵ، كۆبوونەوەو دۆخی سیاسیی ناوچەكەو پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان عیراق‌و توركیایان تاوتوێكردو جەختیان لە گرنگی ئاسایشی ناوچەكە كردەوە. دوێنێش، سەرۆك كۆمار گەڕایەوە بەغدا.
لەكۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك كۆماری توركیا، باسیان لەگۆڕانكاری‌و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە كرد، لەو چوارچێوەیەدا جەختیان لەگرنگیی هاریكاری‌و دیالۆگی جددی كردەوە لەنێوان گشت لایەنەكان بۆ گەیشتن بەڕێگاچارەی گونجاوو كۆتاییهێنان بەقەیرانەكان‌و دووركەوتنەوە لەزمانی هەڕەشە، سەرەڕای بەرقەراركردنی سەقامگیریی ئاسایش‌و خۆشگوزەرانیی ئابووری، هەروەك باسیان لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات‌و پێویستیی بەهێزكردن‌و فراوانكردنی ئاستی هاریكاری هاوبەش كرد.


هەر لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح، جەختی لەپاراستنی سەروەریی خاكی عیراق‌و رەتكردنەوەی هەر كردەیەكی سەربازیی تاكلایەنە كردەوە كە پێشێلی سنووری عیراق بكات، روونیشیكردەوە كە دەستەبەركردنی ئاسایشی هاوبەش لەڕێگەی هەماهەنگی نێوان هەردوولاو وڵاتانی ناوچەكەوە دابیندەكرێت.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، هەردوو سەرۆك جەختیان لەپێویستیی دوورخستنەوەی ناوچەكە لەهەر ئاڵۆزی‌و گرژییەك كردەوە لەڕێگای گفتوگۆو دانوستان بۆ چارەسەری قەیرانەكان. هەروەك تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق‌و توركیاو گرنگیی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكان، كرا، بەجۆرێك كە خزمەت بەبەرژەوەندیی هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بكات.
شایانی باسە، وەزیری دەرەوەی عیراق‌و توركیا، فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق‌و هاكان فیدان سەرۆكی هەواڵگریی توركیا، ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
هەر بەبۆنەی ئەم سەردانە سەرۆك كۆمار و خانمی یەكەمی توركیا، خوانێكی بەربانگی تایبەتیان لە سەر شەرەفی سەرۆك بەرهەم ساڵح و خانمی یەكەم عیراق ئامادەكردبوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كراوە

شوان كەریم دوێنێ لەمەراسیمێكی تایبەتدا و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی ...