سەرەکی » هەواڵ » كوردستان سەرتاسەر یادە مەزنەكە دەكاتەوە

كوردستان سەرتاسەر یادە مەزنەكە دەكاتەوە

كۆسرەت رەسوڵ: ئێمە پێمان باشە كۆنگرەیەكی تەندروست ببەسترێت

مەلا بەختیار: بەستنی كۆنگرە

عومەر فەتاح: بەستنی كۆنگرە پێویستە

كوردستان سەرتاسەر یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ دەكاتەوە. لەم یادەشدا هەڤاڵانی یەكێتی تەئكید لە بەستنی كۆنگرە دەكەنەوە.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە هاوڕێیەتیی ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، سەردانی ئارامگەی سەرۆك مام جەلال-ی كرد و تاجەگوڵینەی لەسەر دانا.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، لە بارەی بەستنی كۆنگرەوە، رایگەیاند: ئێمەش پێمان باشە كۆنگرە ببەسترێ، كۆنگرەیەكی تەندروست، كۆنگرەیەك یەكێتی بەهێز بكات، نەك كۆنگرەیەك بیەوێ یەكێتی تێكبدات و دابەشی بكات. من پشتیوانی لە بەستنی كۆنگرە دەكەم.
پەیوەست بە دۆخی كەركوك و ئەو دەنگۆیانەش لەبارەی رێكەوتن و پاشگەزبوونەوەوە دەكرێ، كۆسرەت رەسوڵ وتی: لە كۆبوونەوەم لەگەڵ كاك مەسعود باسی هیچ ناوێك نەكراوە و رێكەوتنی لەسەر نەكراوە.
هەروەها مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، لە پەیامێكدا رایگەیاند: ئێستا چەند گرنگە سەركردایەتی بڕیاری مەسئولانە بدات، دوو ئەوەندە گرنگە بنكەی جەماوەریی یەكێتی هۆشیارانە تێبكۆشێت لەپێناوی بەستنی كۆنگرەدا.
عومەر فەتاح ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیش رایگەیاند: بەستنی كۆنگرە بووەتە پێویستییەك، كە بنكەی جەماوەری یەكێتی، خواستێتی. وتیشی: بەستنی كۆنگرە گرنگ و پێویستە.

print

 69 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*