سەرەکی » کەلتوور » بیبلیۆگرافیاى گۆڤارى سلێمانى چاپ و بڵاوکرایەوە

لە یادى 19 ساڵه‌ى ده‌رچواندنى (گۆڤارى سلێمانى)دا

بیبلیۆگرافیاى گۆڤارى سلێمانى چاپ و بڵاوکرایەوە

له‌ رێوره‌سمێكى تایبه‌تدا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی 1/6/2019 له‌ كۆفینێتى مۆزه‌خانه‌ى نیشتمانیى ئه‌منه‌سووره‌كه‌ى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، یادى 19 ساڵه‌ى ده‌رچواندنى (گۆڤارى سلێمانى) ‌كرایه‌وه‌و كتێبى (بیبلیۆگرافیاى گۆڤارى سلێمانى) کە بوار نوره‌دین‌ ئاماده‌یكردووه‌، وه‌ك دیاریى ‌به‌خشرایە ئامادەبووانی یادەکە.
لەڕێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە حاكم قادر حه‌مه‌جان خاوه‌نى ئیمتیازی گۆڤاری سلێمانی و ئه‌حمه‌د حسێن سه‌رنووسه‌رى گۆڤاره‌كه‌ وتەیان پێشکەشکرد، هەروەها لە مەراسیمەکەدا بوار نورەدین به‌كورتى باسى بیبلیۆگرافیاكه‌ی ‌كرد.
شایانی باسە ئەم بیبلۆگرافیایە 832 لاپەڕەیەو جگه‌ له‌هەندێك زانیاریی گشتی، له‌دوو بەشى سه‌ره‌كى پێكهاتووه‌: بەشی یەكەم، بیبلیۆگرافیای نووسەرانە كه‌ لە (ئەلفەوە تا یێ‌) رێكخراون و لەژێر ناوەكانیشدا بابەتەكان بەپێی بڵاوبوونەوەیان لەژمارەكانی گۆڤارەكەدا نووسراون. بەشی دووەمیش بیبلیۆگرافیای بابەتەكانەو بەسەر 12 تەوەردا دابەشكراون، هەروەها گۆڤاری سلێمانی لەساڵی 2000ەوە هەتا كۆتایی ساڵی 2018 (190) ژمارەی لێدەرچووە، دەیان بابەتی لەبارەی شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری تێدایە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کتێبی بیرەوەرییەکانی ئانا فرانک

کەریم مەلا رەشید چوارشەممە، ١٠/ ٣ /١٩٤٣ کیتی گیان! دوێنێ ...