سەرەکی » زانست » سۆدۆكۆ و وشه‌ی یه‌كتربڕ مێشك چالاك ده‌كه‌نه‌وه‌

سۆدۆكۆ و وشه‌ی یه‌كتربڕ مێشك چالاك ده‌كه‌نه‌وه‌

ئه‌و یاریانه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ به‌كارهێنانی هزر و مێشكه‌وه‌ هه‌یه‌ سوودی زۆره‌ و مێشكی مرۆڤ چالاك و به‌ هێز ده‌كات.
به‌ پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی به‌ریتانیی ده‌ركه‌وتووه‌ یارییه‌كانی به‌كارهێنانی مێشك به‌ تایبه‌تی سۆدۆكۆ و یاریی وشه‌ی یه‌كتربڕ مێشك به‌ ته‌واوی چالاك ده‌كاته‌وه‌ و زیندوێتی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
زانایانی زانكۆی (ئێكسته‌ر)ی به‌ریتانیا دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی وردیان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ شیكردنه‌وه‌ی وشه‌ی یه‌كتربڕ و یاریكردنی سۆدۆكۆ بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر یادگه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ و یارمه‌تیده‌دات له‌ڕێگرتن له‌ توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان و له‌بیرچونه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی به‌ساڵاچووندا.
له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر(ئان كۆربیت) توێژه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كی تیمه‌كه‌ی زانكۆی (ئه‌كسته‌ر) ده‌ڵێت» ئه‌و یاریاییانه‌ زۆر گرنگن به‌ تایبه‌ت بۆ كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن (50) ساڵ، به‌ مه‌رجێك ئه‌گه‌ر پاشخانێكی زانیارییان هه‌بێت ، چونكه‌ ئه‌و یارییانه‌ وه‌ك مه‌شقكردن وایه‌ به‌ یادگه‌ و یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت بۆ باشتركردنی توانستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان».
ئه‌و وتیشی «تیۆری پشت ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مێشك بریتییه‌ له‌ ماسولكه‌ هه‌روه‌ك هه‌ر ماسولكه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ش، لێره‌شه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ به‌كارهێنانی مێشك به‌ به‌رده‌وامی وا ده‌كات به‌ باشی كاربكات و به‌ باشی شته‌كان وه‌رگرێت، هه‌روه‌ها مێشك بریتییه‌ له‌ چه‌ند هێڵێكی په‌یوه‌ست به‌یه‌كه‌وه‌ و پێویسته‌ به‌ ڕێكوپێكی به‌كاریان بهێنین له‌ چالاكیی جۆربه‌جۆردا له‌وانه‌ش یارییه‌كانی وه‌ك مه‌ته‌ڵ وان و پێویستیان به‌ بیركردنه‌وه‌ و به‌كارهێنانی لۆژیك هه‌یه‌».

سه‌رچاوه‌:elaph

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دارستانه‌كان گرنگن بۆ راگرتنی‌ هاوسه‌نگی‌ ژینگه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌

نموونه‌ش دارستانه‌كانی‌ ئەمازۆن نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس* به‌شی‌ دووەم •مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌ر ئه‌م ...