سەرەکی » هەواڵ » ئەنجومەنی ناوەندی، هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی چوارەم تاوتوێ دەكات

״بۆچوون و پێشنیارەكانتان لەسەر كۆنگرە بخەنەڕوو״

ئەنجومەنی ناوەندی، هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی چوارەم تاوتوێ دەكات

دوێنێ لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی سكرتاریەت و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی، دوای هەڵسەنگاندن و راڤەكردنی دۆخی ئێستای یەكێتی و ئەو كەش و ژینگە گونجاوەی بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو هاتۆتە كایەوە، دەستخۆشی و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین كە لەسەر ئاستی باڵای یەكێتی هەر لە جەنابی كاك (كۆسرەت رەسوڵ عەلی) جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) تا سەرجەم ئۆرگان و هەڤاڵانی یەكێتی بەگیانێكی هەڤاڵانە و بەرپرسیارانەوە پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەم دەردەبڕن.
ئەم كۆدەنگییەی هەڤاڵانی یەكێتی لەسەر ئاستی سەركردە و كادر و جەماوەری یەكێتی دەبێتە هەوێن و فاكتەرێكی بەهێز بۆ لێكتێگەیشتنێكی جددی لە نێوان هەڤاڵە پەیوەندیدارەكانی یەكێتی و كۆكردنەوەی تواناكان و دانانی بەرنامەیەكی شایستە بۆ بە ئەنجامگەیاندنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو.
لەو روانگەیەوە، داوا لە سەرجەم ئۆرگانەكانی (ی.ن.ك) دەكەین بە گیانێكی هەڤاڵانە و لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئۆرگانیدا بە ئیرادەیەكی بەهێز و هاوبەشەوە هەوڵی بە ئەنجامگەیاندنی ئەو ئەركە مێژووییە بدەن، هەروەك داوا لە هەڤاڵانی یەكێتی دەكەین پەیامەكانیان لە خزمەت پاراستنی یەكڕیزی و چۆنێتی بە ئەنجامگەیاندنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوودا بێت و میدیای یەكێتی دەرفەتێكی باش بڕەخسێنێت بۆ ئەو هەڤاڵانەی یەكێتی، تا بتوانن را و بۆچوون و پێشنیارەكانیان لەسەر كۆنگرە بخەنەڕوو. بۆ ئەومەبەستە ئەنجومەنی ناوەندی رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی كۆنگرەی چوارەمی ئامادەو پەسەند كردووە و هەر هەڤاڵێك بیرۆكە و سەرنج و پێشنیارێكی نوێی هەیە لەو بوارەدا، ئاراستەی ئەنجومەنی ناوەندی بكات بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردنی پڕۆژەی ئامادەكراوی رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی كۆنگرەی چوارەم.

راگەیاندنی ئەنجومەنی ناوەندی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دا

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و ...