سەرەکی » هەواڵ » رێگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانەكانی ناوچەكە

سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی توركیا:

رێگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانەكانی ناوچەكە

دوێنێ لەهەولێر، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لە مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا‌و سەبارەت بەدواپێشهاتە سیاسی‌و ئەمنییەكانی ناوچەكە، گفتوگۆیان كرد.
لەدیدارەكەدا، تەئكید لەگرنگیی هاریكاری‌و دیالۆگی جددی كرایەوە لەنێوان گشت لایەنەكان بۆ یەكخستنی هەوڵەكان‌و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانەكانی ناوچەكەو دووركەوتنەوە لەزمانی هەڕەشە، لەپێناوی سەقامگیریی ئاسایش‌و خۆشگوزەرانی ئابووری لەناوچەكەدا.
هەر لەدیدارەكەدا باس لەبەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق‌و توركیا كرا بەجۆرێك كە خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: سەكۆیەكی هەڤاڵانەیە

دوێنێ لەسلێمانی، لەڕێوڕەسمێكدا هۆڵی خاك، كرایەوە. لەڕێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە ...