سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیشانگەیەكی شێوەكاری بۆ كاری كلاسیك و مۆدێرن لە سلێمانی

پیشانگەیەكی شێوەكاری بۆ كاری كلاسیك و مۆدێرن لە سلێمانی

بڕیارە رۆژانی 13-14/6/2019، پیشانگەیەكی تایبەتی بۆ خانمە شێوەكار نێرگز نەوزاد بكرێـتەوە.
لەو پیشانگەیەدا کە بڕیارە لەماجدی مۆڵی سلێمانی بکرێتەوە، چەندین تابلۆی هونەری كاری دەستڕەنگینی نمایشدەكرێت كە نێرگز دروستی كردوون.
لەمبارەیەوە نێرگز نەوزاد دەڵێت: شێوەی تابلۆكان پێكهاتوون لە(كلاسیك، مۆدێرن)، مەبەستم لە كلاسیك گەڕاندنەوەی بەرهەمە كلاسیكییەكانە بۆ ئەم سەردەمە، بە تێكەڵكردنی لەگەڵ تابلۆی مۆدێرن و ژمارەی تابلۆكان نزیكەی ٥٠ بۆ 60 تابلۆ دەبێت.
هەروەها لە ناو تابلۆكاندا چەند دەفتەرێك هەیە كە بەرگەكەی لە تابلۆ پێكهاتووەو دەتوانرێت وەك دەفتەری یادگاری بەكاربێت، بیرۆكەیەكە بۆ كردن بە دیاری.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تایلۆر سویفت له‌ پاریس

سه‌حافه‌24 تایلۆر سویفتی‌ گۆرانبێژ‌و ئه‌ستێره‌ی‌ گۆرانی‌ پۆپی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ هۆڵی‌ ...