سەرەکی » وەرزش » ئاشلی بارتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی

ئاشلی بارتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی

دوای كۆتایی هاتنی رۆلان گارۆس نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كچان گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینی و له‌ ئاستی كوڕانیش گۆڕانكارییه‌كه‌ كه‌متره‌.
نایۆمی ئۆساكای ژاپۆنی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ نه‌یتوانی بگاته‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی به‌ڵام پارێزگاری له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كردوه‌ ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌نجامی ركابه‌ره‌كانی كه‌ ئه‌وانیش نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی.
سودمه‌ندی یه‌كه‌م له‌ رۆلان گارۆس ئاشلی بارتی بوو كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كه‌ 6 پله‌ سه‌ركه‌وتووه‌و ئێستا ته‌نها 133 خاڵ له‌ ئۆساكای پێشه‌نگ دووره‌.
كارۆلینا پلیسكۆڤاش كه‌ به‌ گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی سه‌رده‌كه‌وت بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پله‌یه‌ك دابه‌زیوه‌و چووه‌ته‌ پله‌ی سێیه‌م، له‌به‌رامبه‌ردا سیمۆنا هالیپ 5 پله‌ دابه‌یوه‌و چووه‌ته‌ پله‌ی هه‌شته‌م ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ نه‌یتوانی پارێزگاری له‌ نازناوی رۆلان گارۆس بكات.
له‌نێو ئه‌و یاریزانه‌شی بازی گه‌وره‌یان داوه‌ ماركیتا ڤۆندرۆسۆڤای چیكی دوای گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی رۆلان گارۆس 22 پله‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌و ئێستا له‌ پله‌ی 16ی جیهاندایه‌و ئه‌ماندا ئه‌نیسكۆڤای ئه‌مریكیش 25 پله‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌و له‌ پله‌ی 26 گیرساوه‌ته‌وه‌.
له‌ ئاستی كورانیش جۆكۆڤیچ دوای گه‌یشتن به‌ پێش كۆتایی جیاوزی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ نادال زیاد كردوه‌ بۆ نزیكه‌ی‌ 5 هه‌زار خاڵ ئه‌مه‌ش به‌سود وه‌رگرتن له‌وه‌ی‌ نادال هیچ خاڵێكی پێنه‌دراوه‌ چونكه‌ خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی رابردووه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پاڵه‌وانێتی ساڵانه‌ی‌ بیاسلۆن بۆ تانك له‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو

پاڵه‌وانێتی ساڵانه‌ی‌ بیاسلۆن بۆ تانك له‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ بووه‌ ...