سەرەکی » ئابووری » ئێران: واشنتۆن تیرۆری ئابووری پەیڕەو دەكات

ئێران: واشنتۆن تیرۆری ئابووری پەیڕەو دەكات

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: واشنتۆن تیرۆری ئابووریی دژی ئێران پەیڕەو دەكات و سزاكانی سەر كەرتی پترۆكیمیاییش دەریخست لێدوانەكانیان لەبارەی دانوستانەوە بێ بنەمان.
موسەوی رایگەیاندووە: سزاكانی ئەمریكا پێشێلكردنی بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەكانە و واشنتۆن بەو كارەی تیرۆری ئابووریی پەیڕەو دەكات و بەردەوامیش دەبێت لە سیاسەتە دوژمنكارانەكەی دژی ئێران.
رۆژی هەینی-یش، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر گەورەترین گروپی كۆمپانیاكانی پترۆكیمیایی ئێراندا سەپاند. لە دوایین هەڵوێستیدا، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران راگەیاند، بەڵام عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رەتیدەكاتەوە بچێتە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا.
هاوكات حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران ئەنجامدانی دانوستان بەدوور نازانێت ئەگەر واشنتۆن سزا ئابوورییەكانی سەر تاران هەڵبگرێت و دووبارە پابەندبێتەوە بە رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 كە ساڵی رابردوو ترامپ بەشێوەیەكی تاكلایەنانە لێی كشایەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

داوای دیاریكردنی نرخی مریشك دەكرێت

لەسەر دیاریکردنی نرخێکی هاوبەش بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و هاووڵاتیان ...