سەرەکی » راپۆرت » هەنگاوی گەورە نراوە بۆ بە نێودەوڵەتیكردنی خوێندنی باڵای كوردستان

د.یوسف گۆران:

هەنگاوی گەورە نراوە بۆ بە نێودەوڵەتیكردنی خوێندنی باڵای كوردستان

راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، رایگەیاند: هەردوو بەشی ئەندازیاری میكانیك‌و شارستانی لەزانكۆی ئەمریكی لەعیراق-سلێمانی، بەهاوكاری زانكۆی ئەریزۆنا، دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی دەڕەخسێنن، كە ئەم پرۆگرامە بەئاست‌و ستانداردی نێودەوڵەتی پێشكەش دەكرێن‌و متمانەی نێودەوڵەتیشیان دەبێت.

پڕۆژەكە دەستپێشخەرییەكی گرنگە
ئەم وتانەی، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەیی زانستی، دوێنێ لەمیانی راگەیاندنی دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی لەبوارەكانی ئەندازیاری شارستانی‌و ئەندازیاری میكانیكیدا، هات كە لەنێوان زانكۆی ئەمریكی لەعیراق-سلێمانی‌و زانكۆی ئەریزۆنا ئەنجامدەدرێت‌و وتیشی: ئەم پڕۆژەیە دەستپێشخەرییەكی گرنگەو لەچەندین رووەوە بۆ خوێندكاران بایەخی زۆری هەیە، كە خوێندكاران لەیەككاتدا بڕوامانەی زانكۆی ئەریزۆنا‌و زانكۆی ئەمریكی لەعیراق-سلێمانی وەردەگرن، ئەم هەنگاوە هاوبەشەی هەردوو زانكۆش بەشدارییەكی گرنگە لەپرۆسەی بەنێودەوڵەتیكردنی كەرتی خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستاندا، كە لەئەولەویەتی كارو پڕۆژەكانی وەزارەتدا بووە‌و لەم بوارەشدا چەندین پڕۆژەی گرنگمان جێبەجێكردووە.

دامەزراندنی بۆردی نیشتمانیی متمانەبەخشین
وەزیری خوێندنی باڵا، ئاماژەشی بە پرۆسەی بۆڵۆنیا پرۆسێس، كردو وتی: ژمارەیەك لەزانكۆكانی كوردستان بەشێوەیەكی پراكتیكی دەستیان بەجێبەجێكردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا كردووە‌و تێگەیشتنی قوڵ دەربارەی پرۆسەكە دروستبووەو ژمارەیەك لەزانكۆكانی كوردستانیش بەشێوەیەكی پراكتیكی دەستیان بەجێبەجێكردنی كردووەو لەساڵی ئایندەشدا زۆربەی زانكۆكان پەیڕەوی سیستمی بۆڵۆنیا دەكەن، وتیشی: یەكێكی دیكە لەپڕۆژەكان، كە لەپەراوێزی بەشداریكردنمان لەكۆنفرانسی (Going Global) لەئەڵمانیا بەدەستمانهێنا، توانیمان هەنگاوەكانی كۆتایی ئامادەكاریی بۆ دامەزراندنی بۆردی نیشتمانیی متمانەبەخشین بەهەماهەنگی لەگەڵ (دەزگای ناوەندیی هەڵسەنگاندن‌و متمانەبەخشینی) ئەڵمانی ناسراو بە زێڤا بگەیەنینە ئەنجام، كە ئەم پڕۆژەیەش (بۆردی نیشتمانیی متمانەبەخشین) دەبێتە دامەزراوەیەكی نیشتمانیی سەربەخۆ‌و كاردەكات بۆ داڕشتنەوەی پرۆسەی دڵنیایی جۆری لەدامودەزگاكانی خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستاندا‌و ئامادەكردنیان بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی، بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیەش دامەزراوەی زێڤا تیمێكی نێودەوڵەتی ئامادەكردووە بۆ سەرپەرشتی راستەوخۆی.
هەر لەڕێوڕەسمەكەدا، كونسوڵی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان، سەبارەت بەكارەكانی وڵاتەكەی لەعیراق‌و هەرێمی كوردستان، وتی: بۆ هاوكاریكردنی خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستان‌و عیراق چەندین پڕۆژەمان هەبووەو بەردەوامیش دەبین.

بەرەو گەشەسەندن ‌و داهێنان
لای خۆیشییەوە، د.بروس واڵكر فیرگسون سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لەعیراق-سلێمانی، رایگەیاند: بڕوانامەی دووانی لەزانكۆی ئەمریكی سلێمانی‌و زانكۆی ئەریزۆناوە، بەشێكە لەپلانەكانی زانكۆمان بەرەو گەشەسەندن‌و هەڵكەوتوویی‌و داهێنان. هەروەها پڕۆفیسۆر برنت وایت جێگری سەرۆكی زانكۆی ئەریزۆنا بۆ كاروباری خوێندنی نێودەوڵەتی، كە وتارەكەی لەڕێگەی تۆماری ڤیدیۆییەوە پەخشكرا، دڵنیاییدا كە بەردەوام دەبن لەسەر ئەو پڕۆژەیەیان لەعیراق‌و كوردستاندا بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی ئەمریكی لەعیراق-سلێمانی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ شامه‌وه‌ بۆ ئیمــرالی… ئۆج ئالان

وه‌رگێرانی له‌ توركیه‌وه‌: شنۆ هیرانی ن: موراد یه‌تكین بەشی دووەم ...