سەرەکی » مانشێت » هیچ بیانوویەك نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە كەركوك

فراكسیۆنی سەوز:

هیچ بیانوویەك نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە كەركوك

لە كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا و فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران جەخت لە «بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك» دەكاتەوە.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەرکوک
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە PUKmedia ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، فراكسیۆنی یەكێتی جەختی لەوەكردەوە كە پێویستە بەزووترین كات هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عیراق، هەڵبژاردن لە كەركوكیش بكرێت، وتیشی: داواكردنی دواخستنی هەڵبژاردن لە كەركوك لەلایەن هەندێك لە پەرلەمانتارانی عەرەب و توركمانەوە تەنها بەهانەیە، بۆیە وەك فراكسیۆنی یەكێتی جەختدەكەینەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە كەركوك.

قەرەبووكردنەوەی جووتیاران
هەر لە كۆبوونەوەكەدا فراكسیۆنی سەوز یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و تێیدا داوای «قەرەبووكردنەوەی جووتیاران» دەكات.
لەوبارەیەوە ئارەزوو مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: وەك فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران یاداشتێكمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ ئەوەی قەرەبووی سەرجەم جووتیارانی زیانلێكەوتوو بكرێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد «ئیمزای پێویستی پەرلەمانتارانمان بۆ ئەو مەبەستە كۆكردەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رەزامەندیی لەسەر داوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی داهاتوودا دەنگ لەسەر ئەو یاداشتە بدرێ و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بۆ جێبەجێكردن».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران..

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر عیراق و ...