سەرەکی » وتار » ئەمریکا لە نێوان بژاردەی جەنگ و گفتوگۆ …

ئەمریکا لە نێوان بژاردەی جەنگ و گفتوگۆ …

ئەمریکا لە نێوان بژاردەی جەنگ و گفتوگۆ کامیان هەڵدەبژێرێ؟

بڕوا کەمال

مێژووی ناکۆکیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران هی ئەم ماوەیە نیە کە زۆرترین لێدوان و باس لەسەر ئەم پرسەیە، بەڵکو مێژووەکەی دورودرێژەوەو لەوکاتەوە دەستپێدەکات کە شۆرشی ئیسلامی لەئێران دەستی پێکرد و لەپاشاندا دەسەڵاتێکی سیاسی ئاینی حکومڕانی گرتەدەست ئیتر لەو رۆژەوە پەوەندیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران بەرەو خراپی ڕۆیشت، ئەمریکا لەسەردەمی دەسەڵاتی ڕەزاشای پەهلەوەی بەرژەوەدیەکانی جێگری کردو بەئاستێک کە زۆربەی بازرگانیەکان لەوکاتەدا ئێران لەگەڵ ئەمریکادا دەیکرد، بەڵام لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئیتر ئەمریکا لەدۆستێکه وە بووە دوژمی ئێران، لەسەرتای شۆرش ئەمریکا زۆر هەولی دا کە ئیمام خومەینی و ئەوانی تر دەسەڵات نەگرنە دەست، بەڵام لەم هەوڵەی سەرکەوتونەبو، ناکۆکیەکان بەردەوام بوو بەجۆریک کە ئیتر ئێران لەناوچەکەدا هەژموونی زیادی کردو هەژموونی ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست کەم بۆیەوەو بەرژەوەندیەکانی کەوتە مەترسیەوە وەک خۆیان ئەم مەترسیە ناشارنەوەو بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوام دەڵێن ئێمە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بەرژەوەندیەکانمان لەمەترسیدایە بەهۆی ئێرانەوە، تەنانەت لەدوای ڕووخانی ڕۆژێمی بەعس کەئەمریکا رۆڵێکی گرنگی گێڕا تییدا، بەلام لەدوای ئازادبوونی عێراق بەپێچەوانەی ویستی ئەمریکا کە دەبوو ئەو زیاتر هەژموونی بەسەریدا زاڵ بێ، بەڵام ئێران لەئێستادا زۆر هەژمونی بەسەر عێراقدا زیادە و لەماوەی ڕابوردو لەوتارێکی (حەسەن ڕۆحانی) سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق وتی ئێراق نیشتیمانی دوومانە، کەوابوو بەردەوام ئێران ئەو بەربەستە گەورەییە کەهەمیشە لەبەرامبەر ئەمریکادا وەستاوەتەوە، لەئیستادا ئیدارەی تازەی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی (دۆناڵد ترامپ) دەیەوێت كۆتایی بەم بەربەستە بێنێ و لایەنی کەم هەژموونی ئێران لەناوچەکەدا کەم بکاتەوە کەیەکەم هەنگاو بۆ ئەم کارە ئەوەبوو کەئەمریکا لە هاوپەیمانی پێنج کۆ یەک کشایەوەو ئێرانی بەمەترسیەکی گەورە ناوبرد بۆجیهان، لەو نێوەشدا ئەمریکا سزا ئابوریەکانی ڕۆژبەڕۆژ زیادی دەکات لەبەرامبەر ئێران و لەئێستادا ئێران لە گەمارۆیەکی ئابوری قورسدایە، کە تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، چەند سینارۆیەک هەیە لەبەردەم ئەمریکادا یەکەم سیناویۆ بەشێک لەچاودێرانی سیاسی باس لەوەدەکەن کە سیناریۆی عێراق جارێکی تر بەسەر ئێراندا دووبارەبێتەوە، کەوەک چۆن ئەمریکا لەسەرتادا سزای ئابورییەکانی به سەرعیراقدا سەپاند، پاشان ئەمریکا بەدیبلۆماسیانە جیهانی ئاگادار کردوە لەمەترسیەکانی عێراق و ئەو وەڵاتانی کە پشتگیری عێراقیان دەکرد وای لێکردن کە هاوپەیمانی و پستگیری لە عێراق نەکەن وهەموو وەڵاتانی ئەوروپی ڕازیکرد کە دژی عێراق بن و هێرش بکەنەسەری، بەشێک لەو چاودێرە سیاسیانە ئەم سیناریۆیە بەدروستتر دەزانن دەڵێن هەر بەو شیوەیەش ئێران دەڕووخێت یان لایەنی کەم دەسەلاتی ئێران بچوک دەکاتەوە، کەئەمەش یەکێکە لەئەگەرەکان چونکە ، لەئیستادا سەرۆکی ئەمریکا بەدەر لەوەی کەگەمارۆی ئابووری خستۆتە سەر ئێران دەیەوێت لەریگەی پیوەندیە دیبلۆماسیانەوە، قەناعەت بەو وەڵاتانەی هاوپەیمانی ئێرانن بکات کە ئێران مەترسیەکی گەورەیە بۆ ناوچەکەو تاوەکو بەبێ هاوپەیمان بیهێڵێتەوە، بەڵام تاکو ئیستا ئەمریکا لەوهەوڵەی سەرکەوتو نەبوە، سیناریوی دووم بژاردەی شەڕە، كه هەندێک دەڵێن بژاردەیەکی تره کە ترامپ زۆر باسی دەکات و جموجۆلەکان بەو ئاڕاستەیه دا دەڕوات و لەئێستادا ئەمریکا کەشتی فروكه هه لگری ئیبراهام لینکۆڵنی بۆ دەریاچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناردوە و دەڵێن ئەم شێوازە لە جموجۆڵە خویندنەوەی جەنگی لێی دەکرێ، لەماوەی ڕابوردوشدا هەردوولا لەوتارەکانیان دژی یەکتری باسیان لەجەنگ دەكرد. بەڵام ئایە ئەمریکا ئەم بژاردەیە دەکات، من پێموایە ئەم بژاردەیە بژادەیەکی قورسەو زیانی زۆردەبێت بۆ ئەمریکاو ناوچەکە. چونکە ئەمریکا بەتەنها ناکەوێتە جەنگ لەگەل ئیران بەڵکو سوریا و لیبیاو عێراق و دەکەونە شەڕەوە. چونکە ئێران بەدایکی شیعەکان ناسراوە کەوابو لەم کاتەدا شەڕەکە بۆ ئەمریکا قورس دەبێت. وەک خۆیان ئاماژە بەوە ده‌كه‌ن کە بژاردەی شەر بژادەیەکی زۆر لاوازە. چونکە خەڵکی ئەمریکا هیچ ئامادەی ئەو جەنگە نیە کەوابوو ئەمریکا لەنێوان بژاردەی جەنگ و گفتوگۆ کام بژاردەیە ئەنجام ئەدات. بەبڕوای من بژراردەی گفتوگۆ. کەئەم بژادەیە بۆهەردوولا سوودی هەیە لەئیستادا ترامپ دەستی بەم کارە کردووەو دەیەوێت ئێران ڕابکێشێت بۆ دانوستان و لەو نێوەندەشدا دۆناڵد ترامپ داوادەکات دانوستان بکەن. بەلام ترامپ مەرجی هەیە بۆ دانوستان له‌گه‌ل ئیران و به‌و مه‌رجانه‌ ده‌توانن ڕێك بكه‌ونه‌وه‌.
ئەگەر گەمارۆ ئابووریەکان ئاوا بەردەوام بێت ئەگەری هەیە کە ئێران مل بدات بۆ دانوستان و مەرجەکانی ئەمریکاش قبوڵ بکات و دەستبکەن بە گفتوگۆ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هیچ کەسێکم نەبینی وەکوو سوکرات ویژدانی..

هیچ کەسێکم نەبینی وەکوو سوکرات ویژدانی خۆی ئاسودە بکات هێمن ...