سەرەکی » ئاراستە » شه‌هیدبووونی جه‌رجیس قادر..

شه‌هیدبووونی جه‌رجیس قادر..

شه‌هیدبووونی جه‌رجیس قادر له‌ داستانی‌ كونه‌كۆتردا

كه‌ باس له‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان ده‌كرێت مێژووه‌كه‌ی‌ پڕاو پڕه‌ له‌ داستان و چالاكی‌ و سه‌روه‌ریی‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كێتی‌ بۆ پێشمه‌رگه‌كانی‌ هه‌زاران چیرۆكی‌ تراژیدیاو هه‌زاران سه‌ركه‌وتن و تا راده‌یه‌كی‌ زۆر بیره‌وه‌ری‌ و نوكته‌و قسه‌ی‌ خۆش وگاڵته‌ئامێزی‌ بۆ ده‌فته‌ری‌ بیره‌وه‌رییه‌كان جێ‌ هێشتووه‌، داستانی‌ كونه‌كۆتریش یه‌كێكه‌ له‌و داستانانه‌ی‌ نه‌ك یه‌كێتی‌، به‌ڵكو ده‌بێ‌ هه‌موو شۆڕشگێڕو كوردپه‌روه‌رێك شانازی‌ پێوه‌ بكات، چونكه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و پێشمه‌رگه‌ و فه‌رماندانه‌ ده‌زانن دوژمن چ زه‌برێكی گه‌وره‌ی‌ پێكه‌وتووه‌ و چۆن ده‌رس دراون كه‌ یه‌كێتی به‌ ئینتمایه‌كی‌ نیشتمانی‌ و به‌ هه‌ستێكی‌ كوردانه‌ داكۆكی‌ له‌بست به‌بستی‌ ئه‌م كوردستانه‌ ده‌كات.
یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه‌ی‌ سنووری‌ هه‌ولێر كه‌ له‌و داستانه‌ كه‌م وێنه‌یه‌دا شه‌هید بووو جه‌رجیس قادر حه‌مه‌د مه‌لا ناسراو به‌ (وریا)یه‌، كه‌ یه‌كێك بوووه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ خوڕوشت به‌رز و بێده‌نگه‌كانی سنووری‌ تیپی‌ 87ی‌ قه‌ره‌چوغ، ئه‌و زۆر دڵسۆزو خاوه‌ن ئینتمایه‌كی‌ پاك و خاكی‌ بوووه‌ بۆ شۆڕش و كوردایه‌تی‌، پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ زۆر جوان و خاوێن و به‌ ئه‌ته‌كێت بوووه‌ له‌ رووی‌ ئه‌داو پۆشینی‌ جلوبه‌رگ و سیماوه‌، زۆر گوێڕایه‌ڵ و به‌دیقه‌ت بوووه‌ له‌كاره‌كانیدا. ئه‌و یه‌كێك بوووه‌ له‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ به‌بڕیاری‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ره‌وانه‌ی‌ ده‌ڤه‌ری‌ بادینان كراوه‌، له‌وێش به‌شداریی‌ ده‌یان شه‌ڕو چالاكی‌ كردووه‌.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 2/9/1988 له‌ داستانی‌ كونه‌كۆتر گه‌یشته‌ كاروانی‌ نه‌مرانه‌وه‌.
هه‌ڤاڵ (عومه‌ر گرده‌سۆری‌) پێشمه‌رگه‌ی‌ دانه‌بڕاو و هاوڕێی شه‌هید جه‌رجیس له‌باره‌ی هاوڕێكه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ: شه‌هید وریا هه‌رچه‌نده‌ گه‌نج بووو تازه‌ پێ‌ ده‌گه‌یشت به‌ڵام خاوه‌ن كه‌سایتیه‌كی‌ به‌هێز بووو له‌رووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌سێكی‌ زۆر راستگۆو ده‌ست و ده‌م و داوێن پاك بووو، هه‌میشه‌ روو به‌خه‌نده‌و خۆش مه‌جلیس بووو، زۆر رێزی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌گرت، بۆیه‌ زۆر خۆشه‌ویست بووو لای‌ هاوڕێیانی‌، ئه‌گه‌ر باسی‌ دیسپلین بكه‌ین شه‌هید وریا نمونه‌یه‌كی‌ زیندوو بووو بۆ پابه‌ندبووون و جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌رشانی‌ و ڕاپه‌راندنی‌ ئه‌ركی‌ پێشمه‌رگانه‌ی‌ خۆی‌.
له‌راستیدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ چوست و چالاك و گوێڕایه‌ڵ بووو له‌ئاست بڕیاره‌كانی‌ سه‌رووی‌ خۆی‌، ئه‌گه‌ر باسی‌ دڵسۆزی‌ بكه‌ین نمونه‌یی‌ دڵسۆزی‌ و وه‌فا بووو بۆ خاك و نیشتمانه‌كه‌ی‌. هه‌زار درود بۆگیانت ئه‌ی‌ هه‌ڤاڵی‌ خۆشه‌ویست، روحت شاد ئه‌ی‌ هه‌ڤاڵی‌ خۆنه‌ویست.
ژیاننامه‌ی
شه‌هیدی نه‌مر جه‌رجیس قادرحه‌مه‌د مه‌لا ناسراو به‌ وریا، له‌دایكبوووی ساڵی‌ 1969ی ناحیه‌ی (گوێڕ)ی قه‌زای‌ مه‌خمور، له‌ رووی خوێندنه‌وه‌ ده‌رچووی قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌.
ساڵی‌ 1985 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانی‌ كوردستانه‌وه‌، ساڵی‌ 1986 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌ تیپی‌ 87ی‌ قه‌ره‌چوغ له‌ كه‌رتی‌ 4.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا بوووه‌ كه‌ ره‌وانه‌ی سنووری‌ بادینان كراوه‌ و له‌وێش به‌شداریی زۆربه‌ی‌ شه‌ڕو چالاكیه‌كانی‌ كردووه‌.
به‌داخه‌وه‌، رۆژی 2/9/ 1988 له‌ داستانی كونه‌كۆتر له‌ سنووری قه‌ندیل شه‌هید كراو بوووه‌ سێیه‌مین شه‌هیدی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ كورتناكرێته‌وه‌

ئاسۆ مه‌مه‌ند* كه‌ باس له‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی ...