سەرەکی » ئاراستە » شه‌هید لوقمان بێریاتی‌

شه‌هید لوقمان بێریاتی‌

شه‌هید لوقمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌رو دڵسۆزی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان هاتۆته‌ دنیاوه‌.
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ زۆر ده‌مێكه‌ تێكه‌ڵ به‌كاری‌ سیاسی‌ و كوردایه‌تی‌ بووون، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بۆ پێشمه‌رگایه‌تیی و خه‌بات خوڵقابن.
شه‌هید لوقمان پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ ئازاو به‌هیمه‌ت بوووه‌ له‌ ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا، ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ له‌خه‌بات و تێكۆشاندابووو به‌شداریی‌ ده‌یان نه‌به‌ردی‌ و چالاكی‌ گه‌وره‌ی‌ كردووه‌، له‌ رووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ خۆشه‌ویست و خۆنه‌ویست بوووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا و له‌ ساڵی‌ 1985 شه‌هیدبووو له‌ كه‌ندی‌ (سیاو).
ژیاننامه‌ی
شه‌هید لوقمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ناسراوبه‌ لوقمان بێریاتی‌، له‌دایكبوووی 1/1/ 1966ی شاری هه‌ولێر، ده‌رچووی قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌.
ساڵی‌ 1982 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیستمانیی كوردستانه‌وه‌ و ساڵی‌ 1983 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ و له‌ تیپی‌ 86ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر- كه‌رتی‌ 3، پاشان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ تیپی‌ 85ی‌ به‌ڕانه‌تی‌.
شه‌هید له‌ ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تییدا به‌شداریی‌ ده‌یان شه‌ڕو نه‌به‌ردی‌ كردووه‌ و رۆڵی كاریگه‌ری‌ هه‌بوووه‌ و جارێكیش برینداركراوه‌.
به‌داخه‌وه‌، دواجار له‌ نه‌به‌ردییه‌كدا له‌ رۆژی 28/6/ 1985 له‌ گوندی (كه‌ندی‌ سیاو) شه‌هید كرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە رێی كوردستانی «نوێ»وە بەهەمووان رادەگەیشت

دێدەوانی یەعقوب / كۆیە ڕەنگە ئەگەر هەر كەس كە وێنەی ...