سەرەکی » مانشێت » بافڵ تاڵەبانی: زەمینەی لەبار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕێنراوەكان بڕەخسێنرێت

بافڵ تاڵەبانی: زەمینەی لەبار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕێنراوەكان بڕەخسێنرێت

دوێنێ لەهەولێر، بافڵ تاڵەبانی، چاوی بە ماسیۆ تۆلیر باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعیراق‌و وەفدێكی یاوەری، كەوت.
لەدیدارەكەدا، كە ستیڤ ڤەیگن كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێم ئامادەیبوو، راشكاوانە بیروبۆچوونەكان لەسەر پێشهاتە سیاسی‌و سەربازی‌و ئابوورییەكانی هەرێم‌و عیراق‌و ناوچەكە تاوتوێكران‌و بەگرنگییەوە باس لەهەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم كرا، كە رەنگدانەوەی پێویستییەكانی قۆناغەكە بێت.
سەبارەت بەپەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، بافڵ تاڵەبانی، جەختیكردەوە لەباشتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا‌و خستنەگەڕی هەوڵەكان بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان‌و رەچاوكردنی بنەماكانی دەستوور. ئەو هەنگاوەشی بەفاكتەری سەقامگیریی لەناوچەكەدا وەسفكرد.
لەكۆتایی دیدارەكەشدا، بافڵ تاڵەبانی، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی ماسیۆ تۆلیر وەك باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعیراق، هیوای خواست لەئەركە نوێكەی سەركەوتووبێت‌و وەك هەمیشە پشتیوان‌و هاوكاری هەرێم بن.

بافڵ تاڵەبانی لە پێشوازی وەفدێكی باڵای سەربازیی ئەڵمانیا
هەردوێنێ، ‎بافڵ تاڵەبانی، لەمەكتەبی سیاسی لەهەولێر، پێشوازییكرد لەكۆلۆنێڵ ماركوس شنایدەر فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا بۆ مەشقپێكردنی هێزە عیراقییەكان‌و وەفدێكی باڵای سەربازیی ئەڵمانیا.
‎لەدیدارێكدا باسیان لەبارودۆخی ناوچەكە‌و ‎هەڕەشەكانی تیرۆر كرد‌و ‎دوا پەرەسەندنە ئەمنییەكانی عیراق، هەرێمی كوردستان، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
هەر لەدیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی، بۆچوونی خۆی لەبارەی جموجۆڵی بەردەوامی داعش لەهەندێ ناوچەی عیراق، روونكردەوە‌و جەختی لەبایەخی چارەسەركردنی بارودۆخی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە‌و رایگەیاند: «پێویستە هەرچی زووترە زەمینەی لەبار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە بڕەخسێنرێ».
بافل تاڵەبانی، بەسوپاسەوە لەڕۆڵی هێزەكانی ئەڵمانیای روانی لەمەشقپێكردن‌و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەو هیواشی خواست بەردەوامبن‌و پشتوانییەكانیان زیاتر بكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...