سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » تامه‌زرۆی عیشق

تامه‌زرۆی عیشق

كه‌سان

تامه‌زرۆی عیشق

كه‌ ده‌بینم هێنده‌ گه‌شـــی
ساڵم لێ ده‌بێته‌ ساتـــــێ
كه‌ ناتبینم ته‌نیا ساتـــێ
ساتێك ده‌بێته‌ چه‌ند ساڵـێ
* * *
دڵ و ده‌رونم لای تۆیـــه‌
خه‌ون و خه‌یاڵی ژیانـــم
گه‌ر بۆ جارێك بیرم بكه‌یت
ئاسوده‌یه‌ كۆی ژیانـــــم
* * *
ڕۆژه‌كانی یاده‌وه‌ریـــــــت
له‌ خه‌یاڵ و له‌ خه‌ومایــــه‌
هه‌رچه‌ند پیری یه‌خه‌م بگرێ
یاده‌وه‌ریت له‌ دڵ مایــــــه‌
* * *
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌نگت نه‌مــا
شه‌و و ڕۆژم ژاری مـــــاره‌
به‌و ژاره‌ش ڕازیم له‌ ڕۆحمـا
بیر و هۆشم كۆڵــــــه‌واره‌
* * *
خه‌نده‌ت جوانــــــــــه‌
زیزیت جوانتـــــــــــر
نه‌بینم گریان له‌ سیمــات
ئاخۆ چه‌ند له‌وانیش جوانتر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چیرۆكی عیراقی داڕوخاو

مه‌حمود نه‌جمه‌دین له‌نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عیراقی دوای پرۆسه‌ی ئازادی و سه‌ره‌تای ...