سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » ئەزانی چۆن حەزدەکەم هەڵوەرێم؟

ئەزانی چۆن حەزدەکەم هەڵوەرێم؟

‎ئاوات حەسەن ئەمین

‎حەز دەکەم .. کاتێ
‎وەختی ماڵئاواییم دێت
‎بەپێوە بمرم
‎تاکاس هەست بەبێکەسیم
‎نەکات

‎حەز دەکەم .. لەدواساتی
‎نووسینی شیعرێکا
‎ژیان ئاوایی بکەم
‎تادیوانێکی ناتەواوتان
‎بۆ جێ نەهێڵم

‎حەز دەکەم .. لەجیاتی فرمێسک
‎خەندە لەسەر لێوتان بێ
‎کاتێ .. ئێوەبەجێ دێڵم
‎چونکە گریان .. دادی هاتنەوەم نادات

‎حەز دەکەم .. لەوێ بمرم
‎نەک لێرە
‎چونکە، غەریبی .. بێنازم دەکات

‎کوڕم (ئازیز ).. تۆش بۆم مەگری
‎من ئاوا حەز دەکەم هەڵوەرێم
‎وەک گەڵای دار لەپایزا

‎حەز دەکەم ژیان ..
‎دێڕێکم پێڕەوا ببینێ
‎لەیادەوری..ئەگەر لوا
‎ئەگەر نا .. بابەبێ دەنگی
‎تەواو بێ ئەم دیرۆکەم .

‎دواووتەشم :

‎دەرگاکان دەکەمەوە
‎یەکە
‎یەکە
‎بەربەستەکان لادەبەم
‎یەکە
‎یەکە
‎تەنها مردن ئەوجوغزەیە
‎کەتێی ناگەم
‎ماڵ ئاوایش ئەونهێنییەیە
‎کەپێی ناگەم
‎لێم مەپرسە : بۆڕەش بینم
‎ڕوناکییەک من شک نابەم
‎کپ نەکرابێ
‎تەنیاڕۆژێک لەم ژینەی من
‎بەناخۆشی نەگوزەرابێ
‎بۆیە هە رگیز من ڕەشبین نیم
‎واقیع بینم

بەغداد

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چیرۆكی عیراقی داڕوخاو

مه‌حمود نه‌جمه‌دین له‌نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عیراقی دوای پرۆسه‌ی ئازادی و سه‌ره‌تای ...