سەرەکی » ئابووری » عیراق لە هاوردەکردنی غازو..پەڕە 17

عیراق لە هاوردەکردنی غازو..

عیراق لە هاوردەکردنی غاز و کارەبا بەردەوام دەبێت

میلحان مگۆتر ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاندوە، ئەمریکا مۆڵەتی سێ مانگی دیکەی بۆ عیراق درێژکردەوە بۆ ئەوەی غاز و کارەبا لە ئێران، هاوردە بکات.
میلحان مگۆتر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ باسی لەوەکرد کە ئەمە دووەمجارە ئەمریکا مۆڵەتی هاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عیراق درێژ دەکاتەوە و وتی: «ئەگەر بەم نزیکانە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا باش ببێتەوە، ئەوا بە یەکجاری رێگە بە عیراق دەدرێت غاز و کارەبا لە ئێرانەوە، هاوردە بکات».
ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، میلحان مگۆتر ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، عیراق پێویستی بەوەیە تا سێ مانگی دیکە غاز و کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکات.
پێشتر وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاندبوو کە کۆی گشتی ئەو بڕە کارەبایەی کە عیراق لە ئێرانەوە هاوردەی دەکات، چوار ملیۆن و ٧٠٠ هەزار میگاواتە.
چەندین ساڵە عیراق بە مەبەستی دابینکردنی کارەبای نیشتمانی، غاز و کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات.
لە ماوەکانی رابردوودا وەزارەتی کارەبای عیراق ئاشکرای کردبوو، لەو سزایانە بەخشراوە کە لە لایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە و ئاماژەی بەوەشدابوو کە بۆ دابیکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، بەردەوامن لە هاوردەکردنی غاز لە ئێران.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*