سەرەکی » مانشێت » قوباد تاڵەبانی: هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگەو هاوپەیمانان

قوباد تاڵەبانی: هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگەو هاوپەیمانان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەفدێكی سەربازیی ئەمریكا بەسەرپەرشتی ژەنەراڵ گریگۆری كرودەر كۆبۆوەو هەماهەنگیی زیاترو چۆنێتیی ئەنجامدانی چاكسازییان لەوەزارەتی پێشمەرگەدا، تاوتوێكرد.
لەكۆبوونەوەكەدا، كە دوێنێ لەهەولێر بەڕێوەچوو و ستیڤ ڤەیگن كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەولێر بەشداربوو، باس لەشەڕی تیرۆرو هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگەو هێزەكانی هاوپەیمانان كرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەرئەوەی كە پێشمەرگەو هێزی هاوپەیمانان بەهەمان شێوە كە لەشەڕی داعشدا هەماهەنگبوون، لەداهاتووشدا بەهەماهەنگیی زیاترەوە پێكەوە روبەڕوی تیرۆر ببنەوە.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باس لەچۆنێتیی چاكسازیكردن لەوەزارەت‌و هێزەكانی پێشمەرگەدا كراو تێیدا جێگری سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی یارمەتییەكانی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە، كردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵه‌بانی: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر به‌ هاووڵاتیان

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌كوردستان‌و عیراق ته‌نها كێشه‌ی سیاسی‌و ئیداریی ...