سەرەکی » مانشێت » حاكم قادر: باری ناسەقامگیری كەركوك ‌و ناوچە جێناكۆكەكان، ئاڵۆزیی زیاتری لێدەكەوێتەوە

حاكم قادر: باری ناسەقامگیری كەركوك ‌و ناوچە جێناكۆكەكان، ئاڵۆزیی زیاتری لێدەكەوێتەوە

شوان كەریم

دوێنێ لەمەكتەبی سیاسی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، پێشوازییكرد لەخاتوو سارا مارش بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان‌و سوپاسی گەل‌و حكومەتی بەریتانیای كرد، بۆ پشتیوانی لەدۆزی رەوای گەلەكەمان‌و هاوكارو پاڵپشتییان بۆ هێزی پێشمەرگەو گەلەكەمان.
وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی دواپێشهاتە سیاسییەكانی هەرێم‌و عیراق‌و گۆڕانكارییە خێراكانی ناوچەكە، بیروڕا لەبارەی باری ناهەموارو ناسەقامگیری شاری كەركوك‌و ناوچە جێناكۆكەكان ئاڵوگۆڕكرا، لەوبارەیەوە، حاكم قادر، وتی: ئەو دۆخەی ئێستا لەو ناوچانە دەگوزەرێ، جێی مەترسین‌و هێشتنەوەی ئەو بارە بەهەڵواسراوی بێچارەسەركردن ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر پەلكێش دەكات.
هەر لەدیدارەكەدا، هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
لای خۆیشییەوە، خاتوو سارا، پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیریی سیاسی‌و ئارامیی هەرێم دووپاتكردەوە.
پێشوازیی لەوەفدی دیپلۆماسیی هندستان كرد
هەردوێنێ، حاكم قادر‌و شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردن، پێشوازییانكرد لەوەفدێكی باڵای دیپلۆماسیی باڵێۆزخانەی هندستان لەعیراق‌و هەرێمی كوردستان، كەپێكهاتبوون لە د.برادیب سینغ راجبورهیت باڵێۆز‌و چماندرا مولی كونسوڵ‌و ماهر ئەلزوبێدی لەدامەزراوەی هاوكاریی ئابووریی عیراقی-هندی.
لەدیدارەكەدا، حاكم قادر، ئاماژەی بەمێژووی هەردوو گەلی كوردو هندستان كردو رایگەیاند: لەپێناوی گەیشتن بەئازادی‌و سەرفرازیدا، لێكچوونێكی نزیك‌و تێكەڵ بەدیدەكرێت. هەروەك هیواشی خواست پەیوەندییە دۆستانەكانی نێوان هەردوو گەلی ئازادیخواز پەرەی زیاتریان پێبدرێت بەتایبەت لەبوارەكانی بازرگانی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، تەندروستی‌و هونەری.
لای خۆیشییەوە، شۆڕش ئیسماعیل، لەبارەی شێوازە زانستییەكانی هەڵبژاردن‌و بەڕێوەبردنی ئەو پرۆسە دیموكراسییە، كە هندستان لەڕیزبەندیی پێشەوەیدایە، ئاماژەی بەئەزموونی نوێی گەلی كوردستان كرد تایبەت بە پرسی دیموكراسی بەگشتی‌و پرۆسەكانی هەڵبژاردن بەتایبەتی‌و داوای لەوەفدی میوان كرد هاوكار بن لەگواستنەوەی ئەزموون‌و شارەزاییان لەوڕووەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵه‌بانی: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر به‌ هاووڵاتیان

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌كوردستان‌و عیراق ته‌نها كێشه‌ی سیاسی‌و ئیداریی ...