سەرەکی » راپۆرت » كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان..

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان..

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: پابەندبوون بە پەیماننامەی چوارچێوەی كاری نیشتمانییەوە بۆ سیاسەتی یەكگرتووی عیراق

بەپێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتیی كۆمار، لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا جەخت لەسەر پابەندبوون بەپەیماننامەی (چوارچێوەی كاری نیشتمانی بۆ سیاسەتی یەكگرتووی عیراق) كراوەتەوە،‌‌ هاوكات باس لەتەواوكردنی كابینەی حكومەت كراوە لەماوەی دوو هەفتەدا.
دروستكردنی یەكێتییەكی سیاسیی ناوخۆیی
لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: لەسەر بانگهێشتی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارو بەئامادەبوونی عادل عەبدولمهدی سەرۆك وەزیران، لەكۆشكی سەلام‌، كۆبوونەوەی سێیەمی سەركردە سیاسییەكانی عیراق بەڕێوەچوو. تێیدا وتاری رۆژی 14ی حوزەیرانی مەرجەعیەتی باڵاو پێشهاتە ناوخۆیی‌و ناوچەییەكانیان تاوتوێكردو جەختكرایەوە لەسەر «دۆكیومێنتی چوارچێوەی كاری نیشتمانی بۆ سیاسەتێكی یەكگرتوویی عیراقی بەڕەچاوكردنی ئەو گۆڕانكارییانەی كە لەناوچەكەدا روودەدەن، هاوكات لەگەڵ ئەو رۆڵە گەورەیەی كە عیراق لەنێو هەموو گۆڕانكارییەكاندا دەیگێڕێت. لەوڕووەشەوە تەئكیدكرایەوە كەئەركی سەرشانمانە یەكێتییەكی سیاسی ناوخۆیی دروستبكەین، كە دەرەنجامی گرنگی لێبكەوێتەوە بەدروستكردنی پرۆگرامێكی تەواوكاریانە كەحكومەت‌و لایەنە سیاسییەكان جێبەجێیدەكەن بەجۆرێك بگونجێت لەگەڵ رووداوەكاندا لەئاستی ناوخۆو دەرەوە».
سیاسەتێكی پراكتیكی واقیعبینانە پەیڕەوبكرێت
بەپێی راگەیەنراوەكە، لەكۆبوونەوەكەدا، جەختكراوەتەوە كەپێویستە عیراق سیاسەتێكی پراكتیكی واقیعبینانەی پشتبەستوو بەتەوافوقی نیشتمانی پەیڕەوبكات بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكان‌و سەروەریی‌و سەربەخۆیی عیراق‌و رەچاوكردنی ئاسایش‌و بنیاتنان‌و بەهێزكردنی دامەزراوە دیموكراسییەكانی، كە لەڕابردوودا بەهۆی كەڵەكەبوونی كێشە سیاسییەكان‌و كەلێنی ئەمنی‌و پاشماوەی دیكتاتۆریەت لەعیراقدا، بوار بۆ دەستتێوەردانی دەرەكی كراوەبووە، لەبەرئەوە پاراستن‌و بەهێزكردنی سەقامگیریی لەعیراق‌و بەرژەوەندییەكانی لەناوچەكەدا شتێكە دەكرێت جێبەجێبكرێت، ئەوەش پێویستی بەكۆششێكی زانستی ورد هەیە لەسەر چەندین ئاست بەئامانجی بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت لەسایەی ستراتیژێكدا پشتئەستوور بەدەستوورو بنەما پیشەییەكان. هەروەك پێویستیی روبەڕوبونەوەی دیاردەی چەك‌و چەكداریی خراوەتەڕوو و تەئكیدكراوەتەوە كە دەبێت چەك تەنیا لەدەستی دامەزراوە تایبەتەكانی دەوڵەتدا بێت‌و كاری دامەزراوە ئەمنییەكانیش تێكەڵی یەكترنەكرێن. هەروەها بەگژاچوونەوەی گەندەڵییش، كە گرنگترین هۆكاری بەردەوامبوونی كێشەو قەیرانەكانە، تەئكیدی لەسەر كراوەتەوە. بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات‌و گەیشتن بەحاڵەتی خۆبژێوی، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
عیراق دووربخرێتەوە لەگۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان
راگەیەنراوەكە ئەوەی بڵاوكردۆتەوە كە»لەچەند روویەكیشەوە، كۆبوونەوەكە دووپاتیكردۆتەوە كە عیراق دووربخرێتەوە لەگۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان‌و رێگەنەدرێت بەبەكارهێنانی عیراق بۆ دەستدرێژیكردنەسەر هەر وڵاتێك، بەپێچەوانەوە عیراق بكرێتە گۆڕەپانێك بۆ بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندییە ئابووری‌و ئەمنییە هاوبەشەكان‌و بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندیی وڵاتان، لەوڕووەشەوە بەپێویست زانرا عیراق دەستپێشخەری بكات بۆ پەیوەندیكردن بەوڵاتانی دۆست‌و دراوسێوە بۆ دۆزینەوەی چوارچێوەیەك بۆ وتووێژكردن سەبارەت بەكێشە هەرێمییەكان‌و برەودان بەهاوكاری نێوان وڵاتانی ناوچەكەو كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان‌و رێگرتن لەدروستبوونی كێشەكان‌و فەرامۆشنەكردنی گرنگی درێژەدان بەهاوكاریكردنی یەكتر لەبەگژاچوونەوەی تیرۆردا، بۆ ئەوەش كاركردن بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتێكی فراوان تەئكیدی لێكرایەوە بۆ كۆكردنەوەی كۆششی هەرێمی‌و نێودەوڵەتی لە(نەتەوەیەكگرتووەكان، یەكێتیی ئەوروپا، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، كۆمكاری عەرەبی) بۆ نەهێشتنی قەیرانەكان‌و چارەسەری كێشەكان».
رێكەوتنی لەسەر كراوە
لەكۆتایی راگەیەنراوەكەشدا، ئاماژە بەبوونی هێزەی سەربازی بیانی لەعیراق كراوەو تێیدا ئەوە خرایەڕوو كە بوونی هێزی بیانی گرێدراوە بەكۆمەڵێك پرەنسیپەوە كەڕێككەوتنیان لەسەركراوە لەنێوان حكومەتی عیراق‌و ئەو هێزانەدا كەئەركیان بریتییە لەڕاهێنانی هێزەكانی عیراق بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆریستان‌و هەماهەنگی‌و هاوكارییش لەنێوان عیراق‌و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەنیا لەبواری ئەمنیدا نەبووە، بەڵكو لایەنی ئابووریی زانستی‌و ئاوەدانكردنەوەو فریاكەوتنی ئاوارەكان‌و چەندین لایەنی تریشی گرتۆتەوە، لەو روانگەیەشەوە كاركردن بۆ بەهێزكردنی ئەو پەیوەندیانەو پتەوكردنیان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی عیراق، دووپاتكرایەوە‌و ئەوەش خرایەڕوو كە ناكرێت بوونی هێزە بیانییەكان بەشێك بێت لەهەر كارێك كە لەسەروەریی عیراق كەمبكاتەوەو ببێتە هەڕەشە بۆ ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ساڵی رابردوو 20 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشبوون

ھەردوو رێکخراوی تەندروستی جیهانیی و یونسێف ئاشکرایانکرد: لە ساڵی رابردوودا ...