سەرەکی » مانشێت » پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی روسیا

پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی روسیا

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەمیانی پێشوازیی لە ئەلكسەندەر لاڤرینتییڤ نێردەی تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ سوریاو شاندی یاوەری، جەختی لەگرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق‌و روسیا، كردەوە.
لەدیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار، ئاماژەی بەبەهێزكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات كرد لەبوارەكانی سیاسی‌و ئابووریدا. هاوكات رۆڵی روسیای لەجەنگی دژ بەتیرۆرو پشتیوانیكردنی لەعیراق، بەرزنرخاند. جەختیشی لەكۆتاییهێنان بەنەهامەتییەكان‌و یارمەتیدانی گەلی سوریا كردەوە بۆ گەیشتن بەچارەسەرێكی سیاسی، كە بریتی بێت لەبەرەنگاربووەنەوەی تیرۆرو رێزگرتن لەئیرادەی گەلی سوریا لەپێناوی دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر.
لای خۆیشییەوە، ئەلكسەندەر لاڤرینتییڤ، پشتیوانیی روسیای بۆ گەلی عیراق دووپاتكردەوەو خواستی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵه‌بانی: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر به‌ هاووڵاتیان

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌كوردستان‌و عیراق ته‌نها كێشه‌ی سیاسی‌و ئیداریی ...