سەرەکی » مانشێت » وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسی:

وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسی:

ئەو وتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراوەتەوە، گوزارشت لە هەڵوێست‌و سیاسەتی یەكێتی ناكات

ڕوونکردنەوە
بەهەموولایەكی رادەگەیەنین، ئەو وتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراوەتەوە، گوزارشت لە هەڵوێست‌و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات.
ئێمە سەرەڕای رێزی تایبەتیمان بۆ كاك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی دۆستانەی مێژوویی كۆمان دەكاتەوە. ئێستایش بەپەرۆشەوە، پێكەوە هەنگاو بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە دەنێین ‌و هەر دوێنێش لەمیانی كۆبونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەردوولاماندا، جەخت لەسەر پێویستی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام و هێورو دۆستانە كرایەوە، تا بتوانین پێكەوە بە یەكگرتووی رووبەڕووی مەترسیەكان ببینەوەو پەلە بكەین لە تەواوكردنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی رێكەوتنەكانی نێوانماندا.
دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە، كە تەنها لێدوان‌و وتەكانی وتەبێژی رەسمی یەكێتی گوزارشت لە ڕاو بۆچوون‌و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.
لەگەڵ رێزدا…

وتەبێژی رەسمیی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)
18/6/2019

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...