سەرەکی » وتار » چاره‌نووسی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ خۆرهه‌ڵات

چاره‌نووسی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ خۆرهه‌ڵات

شادمان مەلا حەسەن

ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر شێوه‌ و مۆدیلی‌ هاوچه‌رخ داهێنان و هاورده‌یه‌كی‌ خۆرئاوایه‌، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی‌ شۆڕشی‌ پیشه‌سازی‌ فه‌رهه‌نگ و مه‌عریفه‌ی‌ ده‌وڵه‌تداری هاوچه‌رخیش گه‌شه‌ی‌ كرد و پێشكه‌وت، خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست خاوه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ سامانی‌ سروشتییه‌. له‌ماوه‌ی‌ سه‌د ساڵی‌ رابردووی‌ شۆڕشی‌ پیشه‌سازی‌ و شارستانیه‌تی‌ خۆرئاوایی‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست بوونه‌ هۆكاری‌ هێنانی‌ هۆكاره‌ تازه‌ داهێنراوه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ به‌چاك و به‌خراپی‌، نموونه‌ چه‌ك و چۆلێكی‌ یه‌كجار زۆر هێنراو شه‌ڕ و ئاژاوه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ كۆتایی‌ نه‌هات و هه‌ر به‌رده‌وامه‌. ئه‌وه‌ی‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌م نووسینه‌یه‌، ئایا چاره‌نووسی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌ره‌و كوێ‌ ده‌چێت؟ له‌ كاتێكدا ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌روا ژماره‌ی‌ دانیشتووانی‌ زۆر ده‌بێت و ده‌وڵه‌تیش وه‌ك ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی‌ ده‌وڵه‌تداری‌ رۆژ به‌ڕۆژ له‌ پاشه‌كشه‌ و سست بوون و بێ توانایی‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌. نموونه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ توانای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ئه‌وه‌ دیاره‌ له‌ سوریا و عیراق و یه‌مه‌ن و لیبیا و میسر و توركیا و سودان و ئێران. با گریمانه‌كه‌ وادابنێین له‌ 20-30 ساڵی‌ داهاتوو ئه‌ڵته‌رناتیڤی‌ نه‌وت و گازی‌ سروشتی‌ دۆزرایه‌وه‌ و نه‌وت یه‌ك فلسی‌ نه‌كرد. خۆ ئه‌م وڵاتانه‌ش هیچی‌ پیشه‌سازی‌ نین. هه‌روه‌ها كێشه‌ی‌ ئاویش له‌ولاوه‌ بووه‌ستێ‌، زه‌ویش هه‌مان زه‌وی‌ جارانه‌ و زیادی‌ نه‌كردووه‌ و خراپیش به‌كاردێت. له‌ هه‌موو پڕ مه‌ترسیدارتر ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر خراپ به‌كاردێت و گه‌نده‌ڵییه‌كی‌ یه‌كجار زۆر و زه‌وه‌ند له‌ ته‌واوی‌ جومگه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌یه‌. ده‌یان گروپی‌ سه‌یرسه‌یر له‌م ناوچه‌یه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر سامانی‌ وڵاتدا گرتووه‌. نموونه‌ی‌ هه‌رێمێكی‌ وه‌كو كوردستان كه‌ ئێستا له‌ فرۆشتنی‌ نه‌وت ئه‌م وڵاته‌ نوقمی‌ قه‌رزاری‌ و گه‌نده‌ڵی‌ بووه‌ و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ داهاتی‌ ئه‌وتۆشی‌ نییه‌ و ده‌وڵه‌تیشی‌ تێدا دانه‌مه‌زراوه‌. ده‌وڵه‌ت به‌مانای‌ ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی‌ ده‌وڵه‌تداری‌ نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێیده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ. كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌ی‌ دانیشتووانی‌ هه‌رێم له‌و ماوه‌ زه‌مه‌نییه‌ی‌ كه‌ باسمانكردووه‌، بووه‌ زیاتر له‌ 15 ملیۆن كه‌س، ئایا چۆن به‌خێوده‌كرێ‌ و چۆن سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت؟ بۆیه‌ چاره‌نووسێكی‌ ره‌ش له‌ پێش گه‌لانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌. ئاسۆی‌ چاره‌سه‌ر زۆر كزه‌ به‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی‌ ئێستا، چونكه‌ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی‌ رۆژ به‌ڕۆژ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ و نزیك نابێته‌وه‌. سیسته‌می‌ ده‌وڵه‌تداری‌ هاوچه‌رخ زۆر به‌خێرایی‌ له‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و پووكانه‌وه‌ ده‌ڕوات نه‌وه‌ك گه‌شه‌كردن. داهێنان له‌ باری‌ پیشه‌سازی‌ خۆژینی‌ ته‌واو ونه‌ و هیچی‌ دیار نییه‌. كه‌واته‌ هه‌موو ئاماژه‌كان هی‌ ئەوه‌ن كه‌وا چاره‌نووسی‌ میلله‌تانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌ت له‌ مه‌ترسیدایه‌. چاره‌سه‌ری گونجاو ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئێستاوه‌ شۆڕشی‌ به‌رگرتن له‌ پووكانه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێبكات و ریفۆرمی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ له‌ ته‌واوی‌ جومگه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت بكرێ‌، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ هاوچه‌رخ و ته‌ندروست.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەڵوێست

عەزیز شەمۆ ئیلیاس چیایێ سەربەرزێ شنگالێ، پشت و پەنا ئێزدیاتیێ، ...