سەرەکی » زانست » كۆمپانیای apple ده‌ستبه‌رداری..

كۆمپانیای apple ده‌ستبه‌رداری..

كۆمپانیای apple ده‌ستبه‌رداری (iTunes) ده‌بێت

كۆمپانیای به‌ناوبانگی (apple) به‌ نیازه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌پڵیكه‌یشنی (iTunes) بێت و نمونه‌یه‌كی نوێی به‌رنامه‌یه‌كی باشتر بخاته‌ ڕوو.
به‌پێی پێگه‌ی (بلۆمبێرگ) گه‌وره‌ كۆمپانیای به‌ ناوبانگی(apple) دوای دوو ده‌یه‌ له‌ده‌ركه‌وتنی پرۆگرامی (iTunes) كه‌ بووه‌ شۆرشێك له‌جیهانی مۆزیكی دیجیته‌ڵیی له‌ سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، له‌ چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی جیهانییدا به‌ڕه‌سمی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌و پرۆگرامه‌ ڕابگه‌یه‌نێت و به‌رنامه‌یه‌كی نوێی جیاواز بۆ خزمه‌تگوزاری مۆزیك و ته‌له‌فزیۆن و پۆدكاست و كتێب بخاته‌ ڕوو.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و پرۆگرامه‌ نوێیه‌ی مۆزیك هه‌ندێك له‌و كارانه‌ی تێدا بێت كه‌ له‌ (iTunes)دا هه‌یه‌، وه‌ك كڕینی گۆرانیی له‌ ڕێگه‌ی ڕووكارێكی نوێوه‌ كه‌ جیاوازه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ كۆنه‌كان.
ئێستا (apple) پرۆگرامی جیا جیای هه‌یه‌ بۆ فیلم و پرۆگرامی ته‌له‌فزیۆنیی جگه‌ له‌ پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ كتێب ، به‌ڵام له‌ پرۆگرامه‌ نوێیه‌كه‌یدا گه‌شه‌ ده‌دات به‌ ده‌ركردنی كتێبی ده‌نگیی.
پێشتر كۆمپانیای(apple) چه‌ندین پرۆگرامی دیكه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌ له‌وانه‌ش پرۆگرامی پشكه‌كان‌و پرۆگرامی ماڵ و هه‌واڵ و پۆدكاست كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئامێره‌كانی ماك ، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت چه‌ندین پرۆگرامی دیكه‌ زیاد بكرێت بۆ پرۆگرامی (iOS) بۆ ئامێره‌كانی ماك بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ جێگره‌وه‌ی(iTunes)، ئه‌مه‌ش مانای جیابوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ ده‌بێت له‌ یه‌كتریی.
چاودێران پێیان وایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌ی (apple)وا ده‌كات كۆمپانیاكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ خۆی پێشكه‌ش بكاته‌وه‌ وه‌ك ده‌ستبه‌ركه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی كات به‌سه‌ربردن، چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ستراتیژه‌ نوێیه‌یه‌وه‌ قه‌ره‌بووی كه‌میی فرۆشی ئامێره‌كانی بكاته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات و پێشه‌نگیشی له‌و بواره‌دا.
به‌پێی هه‌ندێك ڕاپۆرتیش له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیادا، (apple) پلان بۆ گه‌شه‌پێدانی چه‌ند پرۆگرامێكی دیكه‌شی داه‌نێت، له‌وانه‌ش كتێب و نامه‌ و پۆسته‌ ، هه‌روه‌ها چه‌ند پلانێكیشی ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ پرۆگرامه‌كانی ڤیدیۆیی ڕاستیی كه‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكیی و جیهانیی له‌ خۆ ده‌گرێت.
وه‌ك له‌ پێگه‌ی (بلۆمبێرگ) ئاماژه‌ی پێدراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستبه‌ردار بوون له‌ پرۆگرامی (iTunes) هه‌واڵێكی ناخۆش بووه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی، به‌ڵام سیاسه‌تی نوێی كۆمپانیای (apple) هه‌نگاوێكی نوێ ده‌بێت بۆ پیشه‌سازیی كات به‌سه‌ربردنی دیجیتاڵیی.

سه‌رچاوه‌: رادیۆ سه‌وا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...