سەرەکی » راپۆرت » حكومەتی میسر بەرپرسە لە مردنی..

هیومان رایتس وۆچ:

حكومەتی میسر بەرپرسە لە مردنی..

حكومەتی میسر بەرپرسە لە مردنی مورسی

رەوتەكان-

تەلەفزیۆنی فەرمی میسر، سەر لە ئێوارەی 17ی حوزەیرانی 2019 كۆچی دوایی محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی میسری لە دانیشتنێكی دادگایی كردنەكەیدا بڵاوكردەوە.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، محەمەد مورسی لە دوای دانیشتنێكی چڕوپڕی دادگایكردنی كە 20 خولەكی خایاند، بوراوەتەوە دواتر كۆچی دوایكردوە.
مورسی تەمەن 67 ساڵ لەساڵی 2012 و پاش شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی و لەسەركار لابردنی حوسنی موبارەكی سەرۆكی میسر كە 30 ساڵ حوكمڕانی وڵاتەكەی كرد، بووە یەكەم سەرۆكی هەلبژێردراوی میسر.
دواتر پاش خۆپیشاندانێكی بەرفراوانی جەماوەری و لەڕێگای كودەتایەكی سەربازییەوە، لەمانگی تەموزی 2013 لەدەسەڵات دورخرایەوە و بەتۆمەتی بەخشینی زانیاریی بە لایەنە بیانییەكان و زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكە، دەستگیركراو خرایە زیندانەوە.
مورسی لەدادگای تاوانەكان لە قاهیرە لەگەڵ 23 زیندانی تر بەتۆمەتی پەیوەندیان لەگەڵ رێكخراوی حەماس دادگای كراوە و پاش تێكچونی باری تەندروستیشی، دادگا دانیشتنەكەی بۆ سبەینێ دواخستبوو.

هەڵوێستی داواكاریی گشتی
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی كۆچی دوایی مورسی، داواكاری گشتی میسر بەیاننامەیەكی لەبارەی رووداوەكەوە بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند، مورسی لەبارێكی تەندروستی جێگیردا هێنراوەتە بەردەم دادگا، لیژنەیەكی پزیشكی دادوەریش راسپێردراوە، راپۆرتێك لەبارەی چۆنیەتی گیانلەدەستدانی ئامادە بكات.
بەپێی راپۆتە رۆژنامەوانییەكان، سەرلە ئێوارەی 17ی حوزەیرانی 2019، پاش گیانلەدەستدانی محەمەد مورسی سەرۆكی پێشوی میسر لە دانیشتنێكی دادگادا، داواكاری گشتی میسر بەیاننامەیەكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە و تێیدا رایاگەیاند، مورسی لەبارێكی تەندروستی جێگیردا براوەتە بەردەم دادگا و لیژنەیەكی پزیشكی دادوەریش راسپێردراوە راپۆرتێك لەبارەی چۆنیەتی گیانلەدەستدانی، ئامادە بكات.
بەپێی بەیاننامەكەی داواكاری گشتی میسر» مورسی لەگەڵ تۆمەتبارەكانی تر هێنراونەتە هۆڵی دادگایی و پێنج خولەك قسەی كردووە، دواتر بوراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
داواكاریی گشتی میسر دەڵێت»بەپێی ئەو پشكنینە سەرەتاییانەی لەلایەن پزیشكی دادوەرییەوە بۆ مورسی ئەنجامدراون و بەپێی ئەو بەڵگە ڤیدیۆییانەی لەبەردەستیاندایە دەركەوتووە كە پێشتر مورسی هیچ گرفتێكی تەندروستی نەبووە و لێدانی دڵی ئاسایی بووە، و تەنگە نەفەسی نەبووە و چاوەكانیشی ئاسایی كراونەتەوە، هیچ شوێنەوارێكی لێدان و ئەشكەنجەدانیش بەجەستەیەوە نەبووە».
بە گوتەی داواكاری گشتی» لیژنەیەكیان پزیشكانی دادوەریی راسپاردووە، تا راپۆرتێكی تێروتەسەل لەبارەی چۆنیەتی گیانلەدەستدانی مورسی ئامادەبكەن و رای گشتی لە وردەكاریی روداوەكە ئاگاداربكەن».
تەلەفیزیۆنی رەسمی میسر، سەرلەئێوارەی 17ی حوزەیرانی 2019، بڵاویكردەوە كە محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی میسر لەكاتی دادگایی كرندا، كۆچی دوایی كردووە.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، محەمەد مورسی پاش دانیشتنێكی چڕوپڕی دادگایكردن كە 20 خولەكی خایاندووە، بوراوەتەوە و دواتر كۆچی دوایی كردووە.

محەمەد مورسی كێیە؟
محەمەد مورسی ناوی تەواوی محەمەد محەمەد مورسی عیسا عەیات-ە، لە8ی ئابی 1951 لە گوندی عۆدە لە پارێزگای شەرقییە لەدایكبووە.
مورسی ساڵی 1975 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاری میكانیك لە زانكۆی قاهیرە بەدەستهێناوە، ساڵی 1978 لە هەمان زانكۆ بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە، ساڵی 1982بڕوانامەی دكتۆرای لە زانكۆی كارۆڵاینای باشور لەئەمریكا بەدەستهێناوە و بۆتە مامۆستای زانكۆ.
مورسی لە ساڵی 1978 لەگەڵ نەجلا مەحمود ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە بەناوەكانی ئەحمەد، شەیما، ئوسامە، عومەر و عەبدولئیلا.
محەمەد مورسی پێنجەم سەرۆكی میسر و یەكەم سەرۆك كۆماری مەدەنی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە بوو، لەدوای شۆڕشی 25ی كانونی دوەم و لە 2ی حوزەیرانی ساڵی 2012 لە هەڵبژاردنێكی گشتیدا رێژەی 51.73%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و وەك سەرۆكی میسر هەڵبژێردرا، لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵدا سوێندی یاسایی خوارد.
لە 3ی تەموزی ساڵی 2013 لە كودەتایەكی سەربازییدا لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی وەزیری بەرگریی ئەو دەمە و سەرۆكی ئێستای میسر، لەدەسەڵات دورخرایەوە.
دوابەدوای ئەوە، مورسی بەتۆمەتی بەخشینی زانیاری بە لایەنە بیانییەكان و پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی حەماسی فەلەستینی و زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی، دەستگیركرا و خراپە زیندانەوە.
سەرلەئێوارەی 17ی حوزەیرانی 2019 و پاش بەسەربردنی شەش ساڵ لە زینداندا، لە دانیشتنێكی دادگایی كردنیدا، بەشێوەیەكی لەناكاو بورایەوە و لەكاتی رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

دەركەوتوو ترین كاردانەوەكانی كۆچی دوایی مورسی
دوای ئەوەی مورسی كۆچی دوایی كرد، رێكخراوی «هیون رایتس وۆچ» كە بایەخ بە مافەكانی مرۆڤ دەدات و بارەگاكەی لە شاری نیویۆركی ئەمریكایە، بەرپرسیارێتی تەواوەتی رووداوەكەی خستە ئەستۆی حكومەتی میسر.
«هیومن رایتس وۆچ» لە بەیاننامەیەكیدا لەو بارەیەوە، ئاماژەی بە رەوشی خراپی زیندانیكردنی مورسی كرد لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە و بەرپرسیارێتی روودانی گیانلەدەستدانەكەشی خستە ئەستۆی حكومەتی میسر.
هەر لەو چوارچێوەیەدا رێكخراوی ئیخوان موسلیمین، وێڕای راگەیاندنی پرسە، بەرپرسیارێتی گیانلەدەستدانی مورسی خستە ئەستۆی حكومەتی میسر و سەرۆكی پێشووی بە شەهید لەقەڵەمدا، بە هەمان شێوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و میری قەتەر پرسە و سەرەخۆشیان لە گەلی میسر كرد و هاوخەمی خۆیان بەرانبەر بە كۆچی دوایی محەمەد مورسی راگەیاند.
كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانیش لای خۆیەوە، داوای لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ كرد لەبارەی مردنی محەمەد مورسی، سەرۆكی پێشووی میسر و بەپێویستی زانی، لێكۆڵینەوەكە ڕەوشی دەستبەسەركردنەكەشی لەخۆبگرێت.
رۆبەرت كۆڵفیڵ، وتەبێژی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە 18ی حوزەیرانی 2019 لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبووە “نیگەرانی خۆیان بەرانبەر بە ڕەوشی دەستبەسەركردنی مورسی دەردەبڕن بەتایبەت دەستەبەركردنی یارمەتی پزیشكی گونجاو و دیداری لەگەڵ پارێزەر و ئەندامانی خێزانەكەی لە ماوەی 6 ساڵی زیندانیكرنی».
بە گوتەی كۆڵفیڵ، “مورسی لەماوەی دوورودرێژی زیندانیدا لە گرتوخانەی تاكەكەسی زۆر تەنگەتاو كراوە، سەرۆكی پێشووی میسر پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی میسرەوە دەستبەربووە، بۆیە دەوڵەت بەرپرسە لە زامنكردنی شێوازێكی باشی مامەڵەی مرۆیی و ڕێزگرتن لە مافەكانی لەڕووی ژیان و تەندروستییەوە».
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بەپێویستی زانیبوو، “لێكۆڵینەوەیەكی هەمەلایەنە و سەربەخۆ لە رەوشی مردنی مورسی و رەوشی دەستبەسەركردنی بكرێت”.

بەخاكسپاردنی
سەرچاوە ئەمنییەكانی میسر رایانگەیاند، تەرمی محەمەد مورسی سەرۆكی پێشوو، لە گۆڕەستانی وەفا و ئەمەل لە باكووری خۆرهەڵاتی قاهیرەی پایتەخت لە 18ی حوزەیرانی 2019 لە دوای چەند كاتژمێرێك لە كۆچی دوایی، بەخاكسپێردرا.
تەرمی مورسی بۆ نەخۆشخانەی گرتوخانە گواسترابۆوە، دوای ئەوەی پزیشكێك هەوڵیدابوو فریای بكەوێت لە هەوڵێ‌ دادگایی كردنەكەی، بەڵام هەوڵەكەی بێ‌ سوود بوو.
(بی بی سی) لە زاری عەبدولمونعیم عەبدولمەقصود، پارێزەری خانەوادەی محەمەد مورسی بڵاویكردبۆوە، خێزانەكەی مورسی رازیی بوون لە قاهیرە بەخاكبسپێردرێت، بەپێچەوانەی راسپاردەكەی كە تێیدا داوای كردبوو لە گۆڕستانی خانەوادەكەی لە گوندی عەدوەی شەرقی بەخاكبسپێردرێت.
وەزارەتی ناوخۆی میسر، ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند لە دوای راگەیاندنی كۆچی دوایی مورسی.
هەروەها وەزارەتەكە بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پارێزگاریی بۆ دامەزراوە گرنگەكان، و كڵێساكان، هۆتێلەكان، و شوێن و دامەزراوە گرنگەكانی تری وڵاتەكە، راگەیاندبوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ شامه‌وه‌ بۆ ئیمرالی ئـۆج ئالان

وه‌رگێرانی له‌ توركیه‌وه‌: شنۆ هیرانی ن: موراد یه‌تكین بەشی شەشەم ...