سەرەکی » هەمەڕەنگ » چوار ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی..

چوار ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی..

چوار ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی سازدەکەن

رێکخراوی ھایما کۆنسێرتێک بۆ چەند ھونەرمەندێک سازدەکات و سەرۆکی رێکخراوەکەش زانیاری لەبارەی کۆنسێرتەکەوە دەخاتەڕوو و ھەروەھا ئاماژە بەوەشدەکات کە بەشێک لە داھاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی دەبێت.
لەوبارەیەوە سەمەد ھەورامی سەرۆکی رێکخراوی ھایما لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: بۆ چوارەم جارە کۆنسێرتێکی خێرخوازی سازدەکەین، کە بەشێکی بۆ خێرخوازی دەبێت و ئەو بەشەشی دەمنێنێتەوە بۆ کاروباری کۆنسێرتەکە بەکاردەھێنرێت، چونکە ھیچ سپۆنسەرێکمان نییە.
وتیشی: جارێ نازانین داھاتەکەی چەند دەبێت و بۆ کوێ بەکاردەھێنرێت، بەڵام دەدرێت بەلایەنێک کە پێویستی پێ بێت و لەدوای کۆنسێرتەکە ئاشکرای دەکەین.
راشیگەیاند: کۆنسێرتەکەش بە بەشداری ھونەرمەندان (شەھێن تاڵەبانی و مەریوان سەفادین و ئاریان کەریم و یەریڤان نورەدین) دەبێت و بەخۆبەخشی بەشدارییان کردووەو لە20ی مانگی داھاتوودا سەعات 5ی ئێوارە لەھۆڵی سپی لەشاری سلێمانی سازدەکرێت.

لە SNNەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

میوزیكی سەرشەقام لە سەرای سلێمانی

لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە هونەرییەكانی سلێمانی سەر ...