سەرەکی » مانشێت » قوباد تاڵەبانی: ئەركی كابینەی داهاتوو بەردەوام بوون ‌و پەرەدانە بە چاكسازییەكان

قوباد تاڵەبانی: ئەركی كابینەی داهاتوو بەردەوام بوون ‌و پەرەدانە بە چاكسازییەكان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەفدێكی ئەمریكی، رایگەیاند: ئەركەكانی كابینەی داهاتووی هەرێم، بەردەوام بوون‌و پەرەپێدانە بەچاكسازییەكان‌و هەموو سێكتەرە جیاوازەكانیش دەگرێتەوە.
دوێنێ لەهەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازییكرد لە ئاندرۆ پیك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق‌و ئێران‌و وەفدی هاوڕێی‌و جەختیشی لەسەر رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی‌و بیانی بەتایبەتی وەبەرهێنانی ئەمریكی كردەوە بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی زیاتری وەبەرهێنان لەكوردستاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد كە حكومەتی ئێستای هەرێم، سەرباری گرفت‌و قەیرانەكان كە تووشی بوون لەماوەی كاركردنیدا، هەندێك هەنگاوی گرنگی لەبواری چاكسازیدا دەستپێكرد، ئەركی گەورەی كابینەی داهاتووش درێژەپێدان‌و فراوانكردن‌و گشتاندنی ئەو هەنگاوو هەوڵانەیە بۆ ئەوەی هەموو سێكتەرە حكومییەكان بگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد كە بەربەستی كار لەكوردستان هەیە، بەڵام بەراورد بەبەشەكانی تری عیراق، هەرێم لەهەموو جێگایەك گونجاوترە بۆ وەبەرهێنان.
ئەم كۆبوونەوەیە دوابەدوای ئیمزاكردنی پڕۆتۆكۆلی لەیەكترگەیشتنی نێوان یەكێتیی ژوورە بازرگانی‌و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان‌و یەكێتیی ژووری بازرگانیی ئەمریكا، لەهەولێر؛ هات كە تێیدا ماپیو تیللەری باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەبەغداو ستیڤن فەیگن كونسوڵی ئەمریكا لەهەولێرو بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئەمریكا، ئامادەیبوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵه‌بانی: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر به‌ هاووڵاتیان

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌كوردستان‌و عیراق ته‌نها كێشه‌ی سیاسی‌و ئیداریی ...