سەرەکی » مانشێت » مەلا بەختیار: كۆنگرە بۆتە داخوازیی رای گشتیی یەکێتی

مەلا بەختیار: كۆنگرە بۆتە داخوازیی رای گشتیی یەکێتی

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەمیانی پێشوازی لەئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی موسڵ، رایگەیاند: «داخوازیی كۆنگرە، بووە بەداخوازیی رای گشتیی سەرانسەری یەكێتی‌و ئێستا دروشمی سەرەكیی ئەم هەلومەرج‌و قۆناغەمانە‌و جگە لەكۆنگرە، یەكێتی رێگایەكی تری لەبەردەمدا نەماوە».
لەدیدارەكەدا، كە رۆژی 23/6 بەڕێوەچوو، سەرەتا ئەندامانی مەڵبەندی موسڵ، ئاماژەیان بەبارودۆخی ئێستای موسڵ‌و دەوروبەری بەگشتی، كرد.
لای خۆیشییەوە، مەلا بەختیار، لەبارەی دۆخی یەكێتی-یەوە، سەرنجەكانی خستەڕوو و تیایدا ئاماژەی بەنەخشەی سیاسی، رێكخستن، رێكخراوەكان، رووناكبیریی‌و راگەیاندن، چۆنێتی ئیدارەدانی یەكێتی‌و كێشەو گرفتەكان، كرد‌. ئەوەشی دووپاتكردەوە كە من هەمیشە هەر مەلا بەختیاری یەكێتیم‌و تێكۆشەری سەنگەری یەكێتی‌و دیموكراسی‌و نەتەوەكەم دەبم لەهەرچوار بەشەكەی كوردستان‌‌و هەرگیزیش رێگەنادەم هیچ لایەك سوود لەڕەخنەكانم دژی یەكێتی وەربگرێت، بەڵكو تەنها پێ‌ لەسەر كۆنگرە دادەگرم‌.
لەكۆتاییشدا، وتی: پێویستە یەكێتی رۆڵی جددیتر ببینێ‌ تا برینەكان ساڕێژبكەین‌و نابێ‌ موسڵ فەرامۆش بكرێت، ئێوەی هەڤاڵانیش پێویستە رۆڵی خۆتان بگێڕن، كۆڵنەدەن‌و هۆشیاربن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵه‌بانی: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر به‌ هاووڵاتیان

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌كوردستان‌و عیراق ته‌نها كێشه‌ی سیاسی‌و ئیداریی ...